سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك كۆبۆوه
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و پارێزگاری كه‌ركوك پرسی ئازادكردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه و هه‌وڵه‌كانی فریاكه‌وتنی ئاواره‌كان و زامن كردنی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان تاووتوێ كرد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوك، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له به‌غدا، حه‌یده‌ری عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێشوازی له دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك كرد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ئه‌منی و سیاسی و ئابوری له عیراق به گشتی و له شاری كه‌ركوك به تایبه‌تی تاووتوێكرا و جه‌خت كراوه‌ته‌وه له گرنگی په‌له‌كردن له ئازادكردنه‌وه‌ی قه‌زای (حه‌ویجه) و ناوچه‌كانی باشور و رۆژئاوای كه‌ركوك له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا له موسڵ به‌ده‌ستهاتوه و به‌رده‌وامی كه‌ركوك له پێشوازی كردن له ئاواره‌كان و دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه بۆیان پاش ئه‌وه‌ی كه پێشتر پێشوازی كراوه له زیاتر له 650 هه‌زار ئاواره و ته‌ئكید كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر گرنگی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه ئازاد كراوه‌كانیان له شاره‌كانی ئه‌نباڕ و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر سه‌رف كردنی شایسته داراییه‌كانی كه‌ركوك له پترۆدۆلار و به‌شی شاری كه‌ركوك له پاره‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ستایشی پشتیوانی هاوڵاتییانی كه‌ركوكی كرد له هێزه ئه‌منییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان بۆ په‌لاماره‌كانی تیرۆریستانی داعش هه‌ر وه‌ك ستایشی رۆڵی ئیداره‌ی كه‌ركوكی كرد له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌گه‌ره‌كان و تێگه‌یشتنی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی هاتونه‌ته پێش له كه‌ركوكدا به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابوری و مرۆیی‌دا.
لای خۆیه‌وه پارێزگاری كه‌ركوك جه‌ختی كرده‌وه له "گرنگی په‌له‌كردن له به‌رپاكردنی هه‌ڵمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له سنوری كه‌ركوكدا بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسیییانه‌ی ده‌یكاته سه‌ر كه‌ركوك و شاره هاوسنوره‌كانی و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تییه‌كانی هاوڵاتییانی ئه‌و ناوچانه".
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ته‌ئكیدیشی كرده‌وه له‌سه‌ر زامنكردنی مافه ده‌ستوری و یاساییه‌كانی شاری كه‌ركوك و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و فشاره ئابورییه‌ی كه‌وتۆته سه‌ر شاره‌كه و به‌ده‌نگه‌وه هاتنی دانیشتوانه‌كه‌ی به تایبه‌تی له دۆسێی ئاواره‌كاندا كه فشارێكی زۆری خستۆته سه‌ر داموده‌زگاكانی كه‌ركوك و هاوڵاتییانی و جه‌ختی كرده‌وه له گرنگی هه‌ماهه‌نگی و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی داموده‌زگا حكومی و كۆمه‌ڵگاو نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كانیان له رێگای به‌رنامه‌یه‌كی حكومییه‌وه.
PM:11:14:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1259
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت