چه‌ند بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێتی "تیشك نێت" درا
وێستگه نیوز –
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری ڕێگه پێدراوه‌ی "تیشك نێت" چه‌ند بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و هێڵی ئینته‌رنێته درا.
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری پۆست و گه‌یاندنی سلێمانی و به‌ڕێوبه‌ری رێگه‌پێدراوه‌ی تیشك نێت سه‌باره‌ت به خراپی و خاوی ، گرفته‌كانی هێڵی ئینته‌رنێتی تیشك نێت گه‌یشتینه چه‌ند ئه‌نجامێك.
غالب محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا كه "له ماوه‌ی 15 رۆژدا له ته‌واوی قه‌زا و ناحیه‌كانی سلێمانی كێشه‌ی خاوی هێڵه‌كه (سپید) چاره‌سه‌ر بكرێت و به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕینیشه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ماوه درێژ بكرێته‌وه بۆ ئه‌و به‌شداربوانه‌ی كه نه‌یانتوانیوه هێڵكانیان نوێ بكه‌نه‌وه و له ماوه‌ی 30 بۆ 60 رۆژدا، ئوفه‌ری تر ده‌درێته به‌شداربووان".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌و به‌شداربووانه‌ی كه باڵانسیان له ئامێری پێشوی تیشك نێتدا ماوه‌ته‌وه، بۆیان ته‌حویل ده‌كرێت بۆ ئامێره نوێكه".
ئاشكراشیكرد كه "سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ی گێگا بایتی كه ئێستا 35 گێگا بایت ده‌درێت به به‌شداربووان بۆ مانگێك له‌مه‌ودوا 60 گێگا بایت ده‌درێت به به‌شداربووان به 25 هه‌زار دینار كه ئه‌م بابه‌ته له كۆمپانیاكه له موناقه‌شه‌دایه".
PM:10:27:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 13012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت