"کەنداڵ" دەگەڕێتەوە سەر شاشەکان
وێستگە نیوز -
"ئەستێرەکان شاھێدی منن" زنجیرە درامایەکی نوێیە بەم زووانە پەخش دەکرێت، کە ھەریەک لە ئەکتەران" مەسعود ئەکوستا، ئۆزگێ گورال، بێرک جانکات، جانان ئەرگودال" ڕۆڵی سەرەکی دەبینن.
سیناریۆی زنجیرە دراماکە لەلایەن "پنار بوڵوت دێران"ـەوە نوسراوە و "نەسلیھان یەشیلیورت" کاری دەرھێنانی بۆ دەکات، باسی ژیانی کچێک دەکات بەناوی "ھەزیران" کە کچی گەڕەکێکی ھەژارنشینەو ئارەزووی گۆرانی گوتنی ھەیە و ئاشقی ئەستێرەیەکی بەناوبانگە دەبێت بەناوی"ئاراس".
"مەسعود ئەکوستا" ساڵی ١٩٦٤ لە وڵاتی تورکیا لەدایکبووە، لەزنجیرە درامای "گوڵی ڕەش" بە ڕۆڵی "کەنداڵ" ناسراوە.
PM:10:01:11/01/2017
ئهم بابهته 4446
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت