دایك و باوكی خانمه هونه‌رمه‌ندێكی كورد ده‌رمان خوارد كران
وێستگه نیوز -
خانمه هونه‌رمه‌ند تارا ره‌سوڵ ئاشكرای كرد كه له‌لایه‌ن چه‌ند دزێكه‌وه دایكی و باوكی ده‌رمان خوارد كراوه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك بێ هۆش بوون.
تارا ره‌سوڵ خانمه هونه‌رمه‌ند له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "دوای ئه‌وه‌ی دوو كه‌سی نه‌ناسراو به مه‌به‌ستی دزیكردن له شاری سلێمانی چوونه سه‌ر ماڵی باوكم، به‌هۆی پێدانی هه‌ندێ ده‌رمان و مادده‌ی هۆشبه‌ر دایكم و باوكمیان بێ هۆش كردوو و ماڵه‌كه‌یان بڕیوه و بڕێك ئاڵتونیشیان دزیوه".
تارا ره‌سوڵ ده‌ڵێت: "به‌وهۆیه‌وه باری ته‌ندروستی دایكم و باوكم زۆرخراپ بوو، بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری سلێمانی به بێ هۆشی مانه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "دوای ده‌رچوونیان له چه‌ند كامێرایه‌كه‌وه و به هه‌وڵ و ماندووبوونی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی پۆلیس و نه‌هێشتنی تاوان و ئاسایشی سلێمانی، توانرا ئه‌و بانده ده‌ستگیر بكرێن كه له چه‌ند شوێن و شارێكی تر ئه‌م كارانه‌یان ئه‌نجامداوه".
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی تارا ره‌سوڵ له كاتێكدایه دوێنی 10ی كانوونی دووه‌م پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی باندێكی دزیكردنی راگه‌یاند كه له سێ كه‌س پێكهاتوون و خۆیان وه‌ك یاریده‌ده‌ری پزیشك ناساندووه و ده‌رمانی هۆشبه‌ریان داوه به‌و هاوڵاتیانه‌ی له ماڵه‌كاندا بوون و تا ئێستا دانیان به هه‌شت تاواندا ناوه و دادوه‌ر به‌پێ ماده‌ی 443ی یاسای سزادانی عیراقی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌و سێ كه‌سه ده‌ركردووه، ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساغبێته‌وه هه‌ریه‌كێكیان سزای 10 ساڵ زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
تارا ڕه‌سوڵ له دایكبووی ساڵی 1975ه و له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و گۆرانی كلیپه، دوایین كاری هونه‌ری بڵاو كردنه‌وه‌ی كلیپێك بوو بۆ گۆرانی "نه‌سیرن به‌هار"ه‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو تایه‌ر تۆفیق.
PM:09:59:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 7835
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت