ئینته‌رنێتی بێبه‌رامبه‌ر بۆ داموده‌زگاكانی هه‌ڵه‌بجه دابین ده‌كرێت
وێستگه نیوز -
وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به‌وه‌كاله‌ت ئاشكرای ده‌كات ئینته‌رنێتی بێبه‌رامبه‌ریان بۆ زیاتر له 50 داموده‌زگای حكومی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دابین كردووه، راشیده‌گه‌یه‌نێت: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئینته‌رنێتێكی نوێ به‌ناوی فایبه‌ر ئۆپتیك (FTTH) كه ئینته‌رنێتی بێسنوره و هه‌رسێ (ته‌له‌فزیۆن و ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆن) ده‌گرێته‌وه له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان به‌كارده‌خرێن.
مه‌ولود مراد، وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی وتی: "له‌ئێستادا ئینته‌رنێتی فایبه‌ر ئۆپتیك (FTTH) كه ئینته‌رنێتی بێسنوره و چاودێری ده‌كرێت له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك به‌ركاره و له‌وڕێیه‌وه باشترین خزمه‌تی هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له‌و خزمه‌تگوزاریه تا زۆرترین سوودی لێ ببینن به‌نرخێكی گونجاو له ئاست نرخه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان".
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن به‌وه‌كاله‌ت ئاشكراشی كرد "له‌سه‌ره‌تای به‌پارێزگابوونی شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه بڕیاماندا به‌وه‌ی جگه له بڕیاری كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی وه‌ك (به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گواستنه‌وه و پۆسته و گه‌یاندن و كه‌شناسی) ئه‌وپه‌ڕی توانا و خزمه‌ته‌كانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ تا له‌ڕێگای وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه باشترین و زۆرترین خزمه‌تگوزاری به‌و شاره بكه‌ین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بۆ زیاتر له 50 فه‌رمانگه و داموده‌زگای حكومی ئینته‌رنێتی بێبه‌رامبه‌رمان بۆ دابینكردن به‌رێگای تۆڕی ئینته‌رنێتی میریه‌وه".
له‌دواهه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن پرۆژه‌ی ته‌نده‌ری راسته‌وخۆ بۆ قه‌زاو ناحیه‌كانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین كه پرۆژه‌ی فایبه‌ر ئۆپتیك (FTTH)ی ئینته‌رنێتی بێسنوره و پرۆژه‌كه بڕیاری له‌سه‌ر درا كه بخرێته كێبڕكێی راسته‌وخۆ بۆ كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت.
PM:09:39:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2383
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت