بەوێنە: 12 گۆڕستانی نوێی فیرعەونەكان دۆزرانەوە

‌بەشێك لە گۆڕستانی سەقارەی فیرعەونی

وێستگە نیوز-
 
نێردەیەكی بیانی كە لە پارێزگای ئەسوانی باشووری میسر كاریی دەكرد، 12 گۆڕستانی نوێ‌ لە ناوچەی چیای سیلسلە دەدۆزێتەوە و مێژووەكەیان بۆ سەردەمی دەوڵەتی هاوچەرخ (3500 ساڵ) دەگەڕێتەوە، بە تایبەتیش بۆ سەردەمی هەردوو پادشا تەحتەمسی سێیەم و ئەمحتبی دووەم. 

وەزارەتی شوێنەواریی میسر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: "ئەو گۆڕانەی لەلایەن نێردەی زانكۆی لیندی سویدی دۆزراونەتەوە، پاشماوەی ئێسك و پروسك و روفاتی ئاژەڵی لەخۆدەگرێت و دەكرێت لەڕێی ئەنجامدانی توێژنەوە لەسەریان، مەودای پێشكەوتنی پزیشكی و چاودێری تەندروستی لەو ماوەیەی مێژووی میسردا بخرێتەڕوو". 

بەیاننامەكە لە زاری نەسر سەلامە بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوارەكانی ئەسوان و ئەلنوبەوە بڵاویكردەوە: "گۆڕە دۆزراوەكان، هەندێكیان وەك گەوڕی ئاژەڵان كە لە ژوورێك یان دوو ژوور پێكهاتوون، بەكارهێنراون". 
 
وتیشی: "لە هەندێكیاندا پارچەی تابوتی بەردین و كارتۆناج و خشڵ و كەرەستەی خۆڕازاندنەوەیان تێدابووە". 
  
تیمی كنە و پشكنینی سودی بە سەرۆكایەتی ماریا نڵسۆن و جۆن ورد لە ساڵی 2012وە كار لەو شوێنەدا دەكەن و پێشتریش هەندێك شوێنەوار و ژمارەیەك جێگەیان دۆزییەوە كە پۆ ئاژەڵداری تەرخانرابوون. 

ئاژانسی "رۆیتەرز" لە زاری نڵسۆنەوە بڵاویكردەوە، نێردەكەیان توێژنەوەی پێویست ئەنجام دەدات بۆ تا زانیاریی زیاتر لەسەر ئەو شوێنەوارانە كۆبكاتەوە كە دۆزرانەوە. 
  



PM:09:36:11/01/2017










ئه‌م بابه‌ته 2692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت