"ده‌مانچه‌ی ئایفۆن"... ترسێكی نوێ له ئه‌وروپا
وێستگه نیوز –
بۆ رێگرتن له هاورده نایاساییه‌كانی "ده‌مانچه‌ی ئایفۆن" كه چه‌كێكی شاراوه‌یه له شێوه‌ی مۆبایلی زیره‌كی كۆمپانیای ئه‌پڵ، هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌وروپا خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ده‌مانچه‌كه كه ده‌پێچرێته‌وه شێوه‌كه‌ی ده‌بێته مۆبایلی ئایفۆنی كۆمپانیای ئه‌پڵ و له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌خرێته بازاڕه‌كانی ئه‌مریكاوه بۆ فرۆشتن و به‌یه‌ك په‌نجه‌پێدانان ده‌بێته ده‌مانچه و تایبه‌تمه‌ندی لێزه‌ری هه‌یه.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه ئاگادارییه‌ك گه‌یشته پۆلیسی به‌لجیكا ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌مانچه‌یه كه تا ئێستا هیچ دانه‌یه‌كی له‌و وڵاته لێنه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌مزووانه بگاته شه‌قامه‌كانی ئه‌وروپا.
له ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه ده‌مانچه‌كه له مۆبایلی ئایفۆن جیاناكرێته‌وه به‌و مانایه‌ی كه ده‌كرێت به‌ئاسانی بشاردرێته‌وه.
مه‌ترسی راسته‌قینه‌ی پۆلیس له فرۆشتنی نایاساییانه‌ی ئه‌و جۆره ده‌مانچه‌یه‌یه له كاتێكدا كه پۆلیسی ئه‌وروپا هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ له دژی هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌كان.
ده‌مانچه‌كه به 395 دۆلار ده‌فرۆشرێت كه زۆر كه‌متره له نرخی ئایفۆنی ئه‌سڵی كه نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 600 دۆلاره.
ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئه‌و جۆره ده‌مانچه‌یه دروست ده‌كات له شاری مینیسوتای ئه‌مریكایه و تا ئێستا 12 هه‌زار داواكاری كڕینی به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
كیرك كجیلبرگ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه رایگه‌یاند كه بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌و جۆره ده‌مانچه‌یه‌یان له‌وه ده‌ستكه‌وتووه كه له چێشتحانه‌یه‌كدا منداڵێك ده‌مانچه‌یه‌كی بینیوه و زۆر ترساوه.
كیرك كجیلبرگ وتی: "له ئێستادا هه‌ڵگرتنی ده‌مانچه پێویسته، به‌ڵام هه‌ڵگرتنی له شوێنی كاركردندا ره‌نگه بۆ كه‌سانی تر ئاسایی نه‌بێت بۆیه ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ خه‌ڵكی ده‌ڕه‌خسێنین تا له‌شێوه‌ی مۆبایل بیشارنه‌وه".
ده‌مانچه‌كه دوو لوله‌ی 9 ملیمی هه‌یه و له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یاساییه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:08:06:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3429
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت