واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مامۆستایانی ناڕازی و سه‌رۆكی حكومه‌ت دیاری كرا
وێستگه نیوز –ژیا سامان
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی رایگه‌یاند كه بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك حكومه‌ت كۆببنه‌وه، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه سوورن له‌سه‌ر داواكاری سه‌ره‌كییان كه هه‌ڵوه‌شانه‌وه سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه و گێڕانه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه.
عادل حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "سبه‌ینێ بانگهێشتكراوین بۆ دیدارێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێده‌چێت وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بكات".
عادل حه‌سه‌ن وتی: "دیداره‌كه به‌مه‌به‌ستی راسته‌وخۆ گه‌یاندنی داواكارییه‌كانی مامۆستایانه به سه‌رۆكی حكومه‌ت و ووتوێژكردنه له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی شه‌قام".
وتیشی: "تا ئه‌م ساته ته‌نازولمان له داواكارییه‌كانمان نه‌كردووه و له دانیشتنیشمان له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانیدا كه‌مێك له داواكارییه‌كانمان هاتبووینه خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه رێككه‌وتن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێدا، گوێ له سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌گرین بزانین پێشنیاری ئه‌وان چییه و داواكاری سه‌ره‌كیمان ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وت و گێڕانه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه".
عادل حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "كۆبوونه‌وه‌كه له شاری هه‌ولێره و بێگومان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت و نزیكه‌ی سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ ده‌بێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌دهه‌م بارزانی پێشنیاری كردووه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌وه ده‌بێت كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆببنه‌وه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ رێكبخات".
ده‌رباره‌ی لێدوانه‌كه‌ی ئه‌دهه‌م بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه كه رایگه‌یاند مامۆستایانی ناڕازی، رازیبوون نوێنه‌رایه‌تییان بكات، عادل حه‌سه‌ن وتی: "ئێمه نوێنه‌ری كه‌س نین تا نوێنه‌رایه‌تی بده‌ین به خه‌ڵكی تر و به هیچ شێوازێك به كه‌س نه‌وتراوه نوێنه‌رایه‌تی مامۆستایان بكات".
وتیشی: "ئێمه كۆمه‌ڵێك مامۆستای سه‌رشه‌قامین و رێكخراوێكی رێگه‌پێدراو نین له‌به‌رئه‌وه ناتوانین خه‌ڵك بكه‌ین به نوێنه‌ری خۆمان و گه‌ر ئه‌دهه‌م بارزانیمان قبوڵ بووایه ده‌مانوت خۆت بچۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت قسه بكه و ئه‌وه جۆرێك له موجامه‌له بوو كه ئه‌دهه‌م بارزانی له‌و كاته‌دا كردی".
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ ده‌كه‌ن، ئه‌و مامۆستایه رایگه‌یاند كه "ئه‌وه‌ی به ئێمه وتراوه تا ئه‌م ساته دانیشتنه‌كه له‌نێوان مامۆستایانی ناڕازی و سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری په‌روه‌رده‌دایه، به‌ڵام زۆرجار ئه‌م كۆبوونه‌وانه خه‌ڵكی تری تێدا به‌شدار ده‌كرێت و ساڵی پاریش ئه‌م ئه‌زموونه‌مان هه‌یه".
PM:06:45:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3613
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت