وه‌زاره‌تی دارایی راپۆرتێك له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌خاته‌ڕوو


وێستگه‌ نیوزـ

بڕیاره‌ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 12ی كانونی دووه‌می 2017، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازبكات و تیایدا ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە بخرێتەڕوو.

نوری عوسمان، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێم، به‌ ئێن ئاڕ تی راگه‌یاندووه‌: "سبەینێ پێنجشەممە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ کۆبوونەوەکە سازدەکرێت و ڕاپۆرتی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ دەخرێتەڕوو سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە".

وتیشی: هەر لە کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتی وەزارتی تەندروستی دەخرێتەڕوو، سه‌باره‌ت بە ڕێژەی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی ڕێکخستنەوەی داهات و خه‌رجییه‌كانی‌ كه‌رتی‌ ته‌ندروستیش له‌ هه‌رێمی كوردستان دەکرێت.

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، جگە لە ڕاپۆرتی ئەو دوو وەزارەتە، لە كۆبوونه‌وه‌كەدا ‌باسی‌ كۆبوونه‌وه‌ی حکومەتی هەرێم‌ و ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق دەکرێت.

نوری عوسمان وتیشی، لە بەشێكی کۆبوونەوەکەی سبەینێی حکومەتی هەرێمدا گفتوگۆ لەبارەی ڕاپۆرتی‌ "لیژنه‌ی‌ دارایی جینوسایدی‌ تاوانه‌كانی‌ داعش" ده‌كرێت.


PM:06:00:11/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 2906 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت