ئاگادارییه‌ك له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆ خانەنشینان
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بۆ خانه‌نشینانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كانی خانه‌نشینی هه‌ولێر /1 و هه‌ولێر ده‌ركرد.
له ئاگادارییه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری داوای له خانه‌نشینانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كانی خانه‌نشینی هه‌ولێر /1 و هه‌ولێر/2، كه ده‌كاته ناو (سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری) كردووه له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خانه‌نشینی بكه‌ن.
له ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه: " ئاگاداری خانه‌نشینانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كانی خانه‌نشینی هه‌ولێر /1 و هه‌ولێر/2، كه ده‌كاته ناو (سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری)، له ماوه‌ی (2017/1/15 تا 2017/2/15)، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كانی خانه‌نشینی بكه‌ن، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرمی (بایۆمه‌تری) تایبه‌ت به مووچه‌كانیان".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ئاگاداری خانه‌نشینانی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وانه‌ی فۆڕمه‌كان وه‌رده‌گرن پێویسته ناسنامه‌ی باری شارستانیییه‌كه‌یان (فسفۆری) بێت یان كارتی نشیتیمانیان هه‌بێت.
PM:05:41:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2707
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت