به‌وێنه..ئه‌وكاته‌ی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌نابه‌رانی ئه‌وروپایان وه‌رده‌گرت
وێستگه نیوزـ
ئه‌وكاته‌ی زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا له سه‌ره‌تای قه‌یرانی سوریا و عیراق بێزارییان ده‌رده‌بڕی له لێشاوی په‌نابه‌ران، له بیریان چووه كه رۆژێك هه‌بوو دۆخه‌كه پێچه‌وانه بووه و وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باوه‌شیان بۆ ئه‌وروپاییه‌كان كردووه‌ته‌وه.
گۆڤاری تایم و په‌بڵیک رادیۆ ئینته‌رناشنه‌ڵ له دوو راپۆرتیی جیاجیادا، چه‌ند وێنه‌یه‌كی رابردووی په‌نابه‌ره ئه‌وروپاییه‌كان به‌تایبه‌ت یوگسلافیا و كرواتیا و یۆنان و توركیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌كاتی جه‌نگی جیهانی و قه‌یرانه گه‌وره‌كانی دیكه، روویان له وڵاتانی عه‌ره‌ب و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ساڵی 2015 په‌رله‌مانی هه‌نگاریا رێگه‌یدا به به‌كارهێنانی فیشه‌كی لاستیك له‌دژی په‌نابه‌ران و رێگریكردنیان له په‌ڕینه‌وه‌ی سنور.
هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كی ئه‌و وڵاته‌ش به‌ناوی لازلۆ تورۆزكای له شاری ئه‌سۆسالۆم، هێزێكی پۆلیسی پیشاندا كه بۆ ده‌ستگیركردنی په‌نابه‌ران به‌كاری ده‌هێنێ و له هه‌ڕه‌شه‌یه‌كدا له په‌نابه‌ران وتویه‌تی: "هه‌نگاریا هه‌ڵبژاردنێكی خراپه، شاره‌كه‌شم ده‌بێته خراپترین شوێن بۆتان، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بچنه ئه‌ڵمانیا له سنوری كرواتیا و سلۆڤینیا بپه‌ڕنه‌وه، نه‌ك له هه‌نگاریا."
له راپۆرته‌كه‌یدا گۆڤاری تایم نه‌هامه‌تیی په‌نابه‌ره ئه‌وروپاییه‌كانی 70 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری به‌ناوی "تابیرمان نه‌چێت یان له‌بیر نه‌چن" بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ئه‌وروپاییه‌كان له‌بیریان چۆته‌وه ئه‌و رێگایه‌ی 70 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌نابه‌ران پیایدا ده‌په‌ڕینه‌وه، سوری و عیراقییه‌كان نه‌بوون، به‌ڵكو هاوڵاتیانی ئه‌وروپای وه‌ك چیكۆسلۆفاكیا و پۆڵۆنیا بوون كه ملیان به‌ره‌و ئه‌وروپای خۆرئاوا و ئه‌ڵمانیا نا و زۆرێكیشیان روویان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی سوریا و میسر و فه‌له‌ستین كرد و له‌وێ چادرگه‌كانی ئه‌و سێ وڵاته بوو به شوێنێك بۆ داڵده‌دانی هه‌زاران په‌نابه‌ری ئه‌وروپایی.
PM:04:47:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت