چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی: 317 هاوڵاتی لای ئێمه داڵده دراون
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له ساڵی 2016 دا 317 كه‌سیان به شێوه‌ی جیا سه‌رپه‌رشتی كردووه یان داڵده‌یان داون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه ده‌ڵێت "له بواری له خۆگرتن و پاراستنی ئه‌و منداڵ به‌ساڵاچووانه‌ی خێزان له‌ده‌ستده‌ده‌ن له ئێستا‌دا له خانه‌كانی ساوایان و نه‌وجه‌وانانی كوڕان و كچان و به‌ساڵاچووان 139 منداڵ و به‌ساڵاچوو خزمه‌تده‌كرێن".
ئه‌وه‌شهاتووه كه له‌و ژماره‌یه 24 كه‌سیان منداڵی ساوان و 49 كه‌سی دیكه‌یان منداڵی كوڕن و 28 منداڵیشیان كچن كه به‌شێكیان له ده‌ره‌وه‌ی خانه و به‌شێكی كه‌یان له‌ناو خانه‌كاندا به‌خێو ده‌كرێن.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌و 143 كه‌سه 38 به‌ساڵاچوو سه‌رپه‌رشتی و به‌خێو ده‌كرێن كه 36 كه‌سیان پیاوه و 7 كه‌سیان ئافره‌ته.
به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه كه له بواری داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه لێكراودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه 178 ئافره‌ت سه‌ردانی شه‌ڵته‌ریان كردووه و له‌وانه 152 كه‌سیان كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركراوه و 26 ئافره‌تیش ئێستا له شه‌ڵته‌ر ده‌پارێزرێن.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌دا 56 منداڵ چونه‌ته شه‌ڵته‌ره‌وه و له‌گه‌ڵ دایكیاندا 52 منداڵ شه‌ڵته‌ریان جێهێشتووه، به‌ڵام ئێستا چوار منداڵ له شه‌ڵته‌ر ماونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باسی له‌وه كردووه له بواری پاراستن و چالاكیدا بۆ منداڵانله پڕۆژه‌یه‌كدا كه ناوی (پڕۆژه‌ی پاراستنی منداڵ) و بۆ منداڵانی ئاواره‌و ناوخۆ به هاوكاری رێكخراوی یونیسێف و له رێگه‌ی تیمی تایبه‌ت و پسپۆڕه‌وه له ناو شاری سلێمانی و قه‌زاكانی ده‌ربه‌ندیخان و چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه ده‌چێت، 14 هه‌زار و 988 منداڵ پاڵپشتی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و یاسایی و دارایی كراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ساڵی رابردوو كۆی گشتی سودمه‌ندانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بریتی بوون له 30 هه‌زار و 329 كه‌س.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیدا باس له پڕۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ تۆماركردن و پشكنینی پزیشكی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان كراوه كه ساڵی رابردوو 25 هه‌زار و 451 فۆڕمی پشكنین پڕكراونه‌ته‌وه و له‌و رێژه‌یه‌ش ئه‌نجامی 10 هه‌زار و 17 كه‌س ده‌رچووه.
له‌و ژماره‌یه 8 هه‌زار و 588 كه‌س مافی موچه وه‌رگرتنی پێدراوه و هه‌زار و 429 كه‌سیش پشكنینه‌كه‌یان وا تۆماركراون كه شایسته‌ی مووچه پێدان نه‌بن.
PM:04:29:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1091
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت