بەوێنە: داعش لاوێك لەسەر باڵەخانەیەكی بەرزەوە هەڵدەداتە خوارەوە


وێستگە نیوز- 

رێكخراوی داعش، لاوێك بە چاوبەستراوی لەسەر باڵەخانەیەكی بەرزەوە لە موسڵ هەڵدەداتە خوارەوە، ئەوەش لەپاش تۆمەتباركردنی بە هاوڕەگەزبازی و خوێندنەوە و ئاراستەكردنی تۆمەتەكە بۆ ئەو لاوە كە تەمەنی نزیكی سی ساڵ دەبوو. 

لەوێنە سامناكەكاندا كە لەلایەن پێگەكانی نزیك لە داعش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراونەتەوە، بە بەرچاوی خەڵكێكی زۆرەوە ئەو لاوە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە لە باڵەخانەیەكی بەرزەوە فڕێدرایە خوارەوە.   

چەكدارانی داعش بەپێی حوكمێكی وەحشیگەرایی گروپە توندڕەوەكە، هاوڕەگەزبازان بە كوشتن سزا دەدەن، لە زۆركاتیشدا تەرمی كەسە كوژراوەكان لەلایەن ئامادەبوانەوە بەردباران دەكرێن. 
 





PM:04:18:11/01/2017








ئه‌م بابه‌ته 4595 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو