قوباد تاڵه‌بانی په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی كوردستانی نوێ كرد
وێستگه نیوز ـ
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی ده‌رچوونی كوردستانی نوێ ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت له كاره‌كانیان.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، پیرۆزبایی یادی دامه‌زراندنی كوردستانی نوێ ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "سڵاوتان لێ بێت وساڵیادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-تان پیرۆز بێت و هیوای هه‌میشه پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم".
ده‌شڵێت: "ئاشكرایه له جیهانی رۆشنگه‌ری و زۆر بوونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، كاری رۆژنامه‌نووس و ئه‌ركی راپه‌ڕاندن و گه‌یاندنی په‌یامی راست و دروست ئاساننابێت".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌نووسێت: "خۆشبه‌ختانه رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورد له رۆژی ده‌رچونی ژماره سفریه‌وه له 12ی كانوونی دووه‌می 1992، پابه‌ند بووه به ئیتیكی كاری رۆژنامه‌گه‌ری و زۆر به‌رپرسانه روداو‌و گۆڕانكارییه‌كانی به خوێنه‌ران گه‌یاندووه كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی به‌رز نرخاندن و شانازییه‌كی مه‌زنه".
راشیگه‌یاند: "رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی توانیویه‌تی له رێی بابه‌ته به تێز و هه‌مه‌جۆره‌كانی ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو و گرنگ بۆ خوێنه‌ر و كه‌ناڵه‌كانی تری راگه‌یاندن، له‌هه‌مانكاتدا رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وتی راگه‌یاندنی كوردی و ئه‌و بواره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردووه، بۆیه هیوای به‌رده‌وام بوون و زیاتر بره‌ودان به ئه‌ركی سه‌رشانتان بۆ ده‌خوازم و هه‌میشه چاوه‌ڕێی باشتر و به‌ره‌وپێشچوونتان لێ ده‌كه‌ین".
PM:04:08:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1223
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت