به‌ڤیدیۆ..رووگیربوونی خانمە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا
وێستگه نیوزـ
له دیمه‌نێكدا كه به‌زۆری خانمان دوچاری ده‌بن، خانمه وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نوسان قاچی ترازا و توشی روگیری بوو.
له‌كاتی رۆیشتنی به‌ره‌و دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران له شه‌قامی 10 داونینگ ستریت و ئاماده‌بوون له یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ت له ساڵی 2017، پاژنه به‌رزه‌كه‌ی پێڵاوه‌كه‌ی ئامپه‌ر رۆد، وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا له چاڵێكی شۆسته‌كه گیرای خوارد و ئه‌ویش سه‌رسمێكی دا و خه‌ریك بوو بكه‌وێت.
له‌وكاته‌شدا ئه‌و خانمه وه‌زیره په‌نای بۆ په‌رژینه ئاسنینه‌كه‌ی نزیكی برد تا هاوسه‌نگیی تێك نه‌چێت، هه‌ر له‌و كاته‌شدا یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كان هه‌ڵپه‌ی كرد بۆ هاوكاریكردنی خانمه وه‌زیره‌كه و پاژنه‌ی پێڵاوه‌كه‌ی له چاڵه‌كه ده‌رهێنا و ئه‌ویش به زه‌رده‌خه‌یه‌كه‌وه بۆ رۆژنامه‌نوسان درێژه‌ی به رۆیشتنه‌كه‌ی به‌ره‌و كۆبوونه‌وه‌كه دا.
ساڵی 2012 و له هه‌مان شوێندا، تێریزا مای، خانمه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای به‌ریتانیا توشی هه‌مان حاڵه‌ت بوو، دۆخه‌كه‌ی تێریزا له‌مه‌ی ئامپه‌ر خراپتر بوو، ئه‌و ناچار بوو بۆ رزگاربوون له‌و گێژاوه، پێڵاوه‌كه‌ی دابكه‌نێت و پاشان لەپێی بکاتەوە.
PM:03:50:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت