ئێران...زیندانییه‌ك بۆ مۆڵه‌ت چووه ده‌ره‌وه، كه‌چی پێنج كه‌سی كوشت
وێستگه نیوزـ
زیندانییه‌ك كه بۆ مۆڵه‌تی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت پێ‌درابوو بچێته ده‌ره‌وه‌ی زیندان، پێنج كه‌سی دایه به‌ر گولـله و كوشتنی.
به‌پێی ته‌له‌فزیۆنی ئێران رووداوه‌كه له شاری ئاراك-ی ناوه‌ڕاستی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی كانونی دووه‌می 2017 روویداوه كه له تارانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته پرسه‌ی كۆچی دوایی عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسنجانی، سه‌رۆكی كۆچكردووی ئه‌نجومه‌نی ده‌ستنیشانكردنی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌وته‌ی پۆلیسی ئێران ده‌ستگیركراوه‌كه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام كه مۆڵه‌تێكی كورتی بۆ بینینی خانه‌واده‌كه‌ی پێ‌درابوو، خۆی و براكه‌ی له دوو ناوچه‌ی جیاوازی شاری ئاراك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر دوو خێزان، پۆلیسش گومانی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و ده‌ستگیركراوه وه‌ك كارێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه په‌نای بۆ به‌كارهێنانی چه‌ك و كوشتنی ئه‌و پێنج كه‌سه بردبێت.
میدیاكان باسیان له ناسنامه‌ی زیندانییه‌كه نه‌كردووه و ئاشكرایانكردووه كه جگه‌له كوژرانی ئه‌و پێنج كه‌سه، چواری دیكه‌ش له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا برینداربوون و پۆلیسیش یه‌كێك له‌و دوو برایه‌ی ده‌ستگیركردووه، به‌ڵام نازانرێت ئه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته ده‌ست پۆلیس، زیندانییه‌كه‌یه یان براكه‌ی.
ده‌ستدڕێژی گولـله و به‌كارهێنانی چه‌ك رووداوێكی ده‌گمه‌نه له ئێران، هاوڵاتیان ته‌نها بۆیان هه‌یه تفه‌نگی راوكردن به‌كاربهێنن.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه كه له ئێران رووداوی له‌وجۆره رووده‌دات، له مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردووش هاوڵاتییه‌كی ئێرانی 10 كه‌سی له خزم و دۆستی خۆی له ناوچه‌یه‌كی گوندنشینی دوره ده‌ست له باشوری ئێران كوشت.
PM:03:18:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1539
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت