پارتی و یەکێتی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
وێستگه نیوز ـ
دوای كۆبوونەوەی شاندی هەردوولا، پارتی دیموكراتی و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان راگەیێندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی كانونی دووه‌می 2017، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر سازكرا و هه‌ردوولا چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه كه له سه‌ره‌تاكه‌یدا هاتووه: له روانگه‌ی هه‌ستكردن به ئه‌ركه مێژووییه‌كانی هه‌ردوو حیزب له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی كه هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕێت و پاراستنی به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ده‌ستكه‌وته‌كانی دوای راپه‌ڕین كه به خوێن و خه‌بات به‌ده‌ست هاتوون و له ئاكامی كاری هاوبه‌ش و ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێو ماڵی كوردستانی بووه. ئه‌مڕۆ شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوولا له شاری هه‌ولێری پایته‌خت كۆبوونه‌وه و چه‌ند بابه‌تێكیان خسته به‌ر باس و گفتوگۆ.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و ئه‌ندامانی شانده‌كه پێكھاتوون له ھۆشیار زێباری، فازڵ میرانی، ئازاد به‌رواری، عزه‌دین به‌رواری، مه‌حموود محه‌مه‌د و كاكه‌مین نه‌جاڕ.
ھه‌روه‌ھا كۆسره‌ت ره‌سوڵ، سه‌رۆكایه‌تی شاندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كات ھه‌ر یه‌ك له مه‌لا به‌ختیار، قارد حه‌مه‌جان، شێخ جه‌عفه‌ر مستەفا، سه‌عدی پیره، عومه‌ر فه‌تاح، رزگار عه‌لی ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ن.
دەقی راگەیێندراوەكە:
PM:02:47:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت