به‌وێنه و ڤیدیۆ..ماڵئاوایی باراك ئۆباما له پۆسته‌كه‌ی
وێستگه نیوزـ
کاتژمێر 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 11ی کانونی دووەمی2017، ئۆباما لە شیکاگۆ وتاری ماڵئاوایی پێشکەش کرد و رایگەیاند "بەهەموو پێوەرەکان، ئەمریکا ئەمڕۆ بەهێزتر و باشترە لەوەی کە هەشت ساڵ لەمەوپێش هەبوو".
له میانی وتاره‌كه‌یدا میشێل و مالیا-ی كچە گەورەکەی ئاماده بوون، به‌ڵام وه‌ك كۆشكی سپی ئاماژه‌ی پێداوه ساشا-ی كچی له ماڵه‌وه ماوه‌ته‌وه و خۆی ئاماه‌كردووه بۆ تاقیكرده‌وه خوێندنگا.
ئۆباما له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنی جۆ بایدن-ی جێگری باشترین بڕیار بووه كه داویه‌تی و بایدن باشترین دۆست و هاوڕێی بووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه میشێل-ی هاوسه‌ری پشتیوانیی زۆری لێكردووه و هه‌ربه‌هۆی قسه‌كانییه‌وه هاوسه‌ر و كچه‌كه‌ی و هاوسه‌ری جۆبایدن فرمێسك به‌چاویاندا هاته خواره‌وه و ئاماده‌بووانیش چه‌ندینجار به چه‌پڵه و هوتاف كێشان، پشتیوانی‌یان بۆ دوپاتكرده‌وه.
PM:02:46:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 4142
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت