ڤیدیۆ.. ساتی رێگریكردن له سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه ساڵح له بازگه‌ی پردێ
وێستگه نیوز ـ
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو رێگریكرا له هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ و گۆڕان سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌و ڕووداوه كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه ده‌ست دەست وێستگە نیوزکەوتووە، دەردەکەوێت كه چۆن ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان سۆران عومه‌ر و كارمه‌ندانی بازگه‌كه‌دا درووست ده‌بێت.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه یه‌كێك له كارمه‌ندانی بازگه‌كه‌كه له‌گه‌ڵ سۆران عومه‌ر گفتوگۆده‌كات و سۆران عومه‌ر گله‌یی ئه‌وه ده‌كات كه چه‌ند چه‌كدارێكی بازگه‌كه‌كه میلی چه‌كیان لێ ڕاكێشاوه.
دوای گفتوگۆكه عه‌لی حه‌مه ساڵ به سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت كه گفتوگۆ نه‌كات و بگه‌ڕێنه‌وه به‌ره و سلێمانی.
PM:02:42:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1738
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت