نه‌وه‌یەکی دوا سوڵتانی عوسمانی كۆچی دوایی كرد
وێستگه‌نیوزـ
له دره‌نگانێكی رۆژی دووشه‌ممه 9ی كانونی دووه‌می 2016، له شاری نیویۆرك ته‌رمی نه‌وه‌یه‌كی دوا سوڵتانی عوسمانی به‌خاكسپێردرا.
عوسمان بایه‌زید عوسمان ئۆغڵو، 44ه‌مین سه‌رۆكی بنه‌ماڵه‌ی عوسمانی بووه و كوڕی دووه‌می یه‌كێك له نه‌وه‌كانی سوڵتان عه‌بدولمه‌جیدی یه‌كه‌م بووه به ناوی ئیبراهیم تۆفیق كه ئه‌ویش له ژنی چواره‌می سوڵتان عه‌بدولمه‌جید به‌ناوی خه‌دیجه سه‌عدیه خانم له‌دایكبووه.
له مزگه‌وتی ئه‌یوب سوڵتان له ناوچه‌ی برۆكلین-ی نیویۆرك نوێژی مردوو له‌سه‌ر ته‌رمی عوسمان بایه‌زید كرا‌و و له دورگه‌ی لۆنگ ئایلند-ی سه‌ربه نیویۆرك به‌خاكسپێردرا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ینیی رابردوو له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
عوسمان بایه‌زید له 23ی حوزه‌یرانی 1924 له فه‌ره‌نسا له‌دایكبووه و یه‌كه‌م منداڵی بنه‌ماڵه‌ی عوسمانی بووه كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی ره‌وانه‌كردنیان بۆ تاراوگه له‌دایكبووبێت، دواتر به هاوڵاتیی دایكی و برا گه‌وره‌كه‌ی چوونه‌ته نیویۆرك و له‌وێ بۆ ماوه‌ی 45 ساڵ له كتێبخانه‌كان و وه‌رگێڕانی كتێب بۆ 15 زمان كاری كردووه.
ساڵی 1974 رێگه به نه‌وه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی عوسمانی درا بێنه‌وه توركیا، ئه‌ویش یه‌كه‌مجار له ساڵی 1985 سه‌ردانی توركیای كرده‌وه و پاشان به‌رده‌وم هه‌موو ساڵێك سه‌ردانی ده‌كرد.
عوسمان بایه‌زید عوسمان ئۆغڵو هاوسه‌رگیریی نه‌كردووه و هیچ نه‌وه‌یه‌كی نییه، له 23ی كانونی یه‌كه‌می 2009 بووه سه‌رۆك بنه‌ماڵی عوسمانی ئه‌وه‌ش دوای كۆچی دوایی عوسمان ئه‌ته‌گرل ئه‌فه‌ندی سه‌رۆكی 43یه‌مینی بنه‌ماڵه.
بڕیاریشە دوای عوسمان بایه‌زید دوندار عه‌بدولكه‌ریم عوسمان ئۆغڵو، نه‌وه‌ی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م، سوڵتانی 33یه‌منی عوسمانییه‌كان كه ئێستا نیشته‌جێی دیمه‌شق-ی پایته‌ختی سوریایه، سه‌رۆكایه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی عوسمانی وه‌رده‌گرێ و ده‌بێته سه‌رۆكی 45ه‌مینی بنه‌ماڵه‌ی عوسمانییه‌كان.
عوسمان بایه‌زید عوسمان ئۆغڵو
PM:01:53:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 5290
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت