هه‌ڵوێستی ئاری هه‌رسین له‌سه‌ر رێگریكردن له سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی له‌سه‌ر رێگردن له سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له بازگه‌ی پردێ رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه و تاپۆكه‌ی له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكیان نیه.
ئاری هه‌رسین، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "به توندی رێگریكردن له هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری (سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه ساڵح) دوێنێ ئێواره له بازگه‌ی پردێ مه‌حكوم ده‌كه‌م، هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه و تاپۆكه‌ی له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكمان نیه به ته‌نیا".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "ئه‌م كرده‌وه‌یه روخسارێكی زۆر ناشارستانی پێوه دیاره و سنوردار كردنی ژیانی شه‌خسیه و، هه‌روه‌ها ناشرینكردنی رووی گه‌شی كارمه‌ندانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه كه به شه‌و و به‌ڕۆژ و به سه‌رماو گه‌رما پارێزه‌ری ئاسایشی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیانن".
ئاری هه‌رسین داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه نه‌خوازراوه بكه‌ن و هه‌ر كارمه‌ندێكیش كه له‌م سه‌رپێچیه‌وه گلابێت رووبه‌ڕووی دادگا بكرێته‌وه.
شه‌وی رابردوو له بازگه‌ی پردێ رێگه نه‌درا هه‌ریه‌كه له سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بچنه ناو شاری هه‌ولێره‌وه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سلێمانی، له‌سه‌ر رێگری كردنیان له بازگه‌ی پردێ بۆ چوونه ناو هه‌ولێر،
عه‌لی حه‌مه ساڵح، بڵاویكرده‌وه: "كاتژمێر هه‌شت و نیوی ئه‌م شه‌و له‌گه‌ڵ خێزانم ده‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ هه‌ولێر، كاك سۆران عومه‌رو خێزانه‌كه‌شی بۆ هه‌ولێر ده‌هاتن".
ئه‌وه‌شی وت: "له بازگه‌ی پردێ، كه ئۆتۆمبێلی سۆران عومه‌ر پێش ئۆتۆمبێلی من بوو، دوای ئه‌وه‌ی دوای هه‌ویه‌ی لێده‌كه‌ن، هه‌ویه‌كه‌یان پێده‌دات، دواتر پێیده‌ڵێن: ئۆتۆمبێله‌كه لاده، پاشان ده‌بێت به‌ده‌مه قاڵه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدار له‌ده‌وری ئۆتۆمبێله‌كان كۆبونه‌وه‌و میلی تفه‌نگیان هێنایه‌وه‌و كاك سۆرانیش میلی ده‌مانچه‌ی هێنایه‌وه ( بۆ زانینی رووداوه‌كه وه‌ك خۆی كامێره‌ی سه‌یته‌ره‌كه هه‌یه كێ ده‌ستپێشخه‌ری كردوه)".
ئه‌وه‌شی نووسیبوو: "پاش ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێر‌و نیو رایانگرتین و من به‌شێوه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌شتن زۆر هه‌وڵمدا گرفته‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌م، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوین و له‌و ماوه‌یه‌دا نه ده‌یانهێشت بگه‌ڕێینه‌وه سلێمانی و نه‌ده‌یانهێشت داخڵبین".
وتیشی: "دواتر كاتژمێر 10 به‌رپرسی بازگه‌كان رایگه‌یاند: ده‌بێت هه‌ردووكتان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سلێمانی".
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ری ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند: "له بازگه‌ی پردێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگه به من و عه‌لی حه‌مه ساڵح ناده‌ن بچینه هه‌ولێر و هێزه ئه‌منییه‌كان وتیان ئه‌گه‌ر بڕۆن ته‌قه‌تان لێده‌كه‌ین".
سۆران عومه‌ر وتی: "ئێمه له‌كاتێكدا ده‌مانویست بچین بۆ هه‌ولێر، هێزه ئه‌منییه‌كان له بازگه‌ی پردی رێگرییان لێكردین".
پێشتریش و 12ی 10ی 2015دا، له هه‌مان بازگه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرا بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ولێر و له‌و كاته‌شه‌وه، هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه، هه‌روه‌ها هیچ یه‌كێك له كێشه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
PM:12:19:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 4275
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت