عه‌لی حه‌مه ساڵح چیرۆكی رێگرییه‌كه‌ی بازگه‌ی پردێ ده‌گێڕێته‌وه
وێستگه نیوز ـ
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان چیرۆكی رێگرییه‌كانی خۆی و سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له بازگه‌ی پردێ ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌شڵێت: "منداڵه‌كانم به‌رده‌وام پرسیاریان لێده‌كردم بابه ئه‌وه چییه بۆ ناهێڵن بڕۆین".
عه‌لی حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "کاتێک ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌کدار میلی تفه‌نگیان هێنایه‌وه له ئۆتۆمبێله‌که‌ی کاک سۆران و چه‌ند چه‌کدارێکیش هاتنه به‌رده‌م ئۆتۆتۆمبێله‌که‌ی من بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌به‌زم، راڤین (7 ساڵ) به رۆڤان(5 ساڵ)ی وت: رۆڤان سه‌ردانه‌وێنه با فیشه‌ک لێتنه‌دات".
عه‌لی ده‌شنووسێت: "به‌رده‌وام پرسیاریان ده‌کرد بابه ئه‌وه چیه بۆ ناهێڵن بڕۆین! ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت وه‌ڵامم نه‌دانه‌وه، چونکه نه تێده‌گه‌ن نه‌ده‌مه‌وێت تێبگه‌ن".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "ئه‌مه یه‌که‌مین جار نییه باری ده‌روونی منداڵه‌کانم تێکبده‌ن، ئه‌و کاته‌ش هه‌ڵیان کوتیایه سه‌ر ماڵی خه‌زورم (خێزان و منداڵی من له‌وی بوون) و 25 فیشه‌کیان پێوه‌نان و که‌سێکیان بریندارکردو که‌س نه‌گیرا، تاماوه‌یه‌کی زۆر دۆخی ده‌روونی منداڵه‌کان تۆکچووبوون".
شه‌وی رابردوو له بازگه‌ی پردێ رێگه نه‌درا هه‌ریه‌كه له سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بچنه ناو شاری هه‌ولێره‌وه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سلێمانی، له‌سه‌ر رێگری كردنیان له بازگه‌ی پردێ بۆ چوونه ناو هه‌ولێر،
عه‌لی حه‌مه ساڵح، بڵاویكرده‌وه: "كاتژمێر هه‌شت و نیوی ئه‌م شه‌و له‌گه‌ڵ خێزانم ده‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ هه‌ولێر، كاك سۆران عومه‌رو خێزانه‌كه‌شی بۆ هه‌ولێر ده‌هاتن".
ئه‌وه‌شی وت: "له بازگه‌ی پردێ، كه ئۆتۆمبێلی سۆران عومه‌ر پێش ئۆتۆمبێلی من بوو، دوای ئه‌وه‌ی دوای هه‌ویه‌ی لێده‌كه‌ن، هه‌ویه‌كه‌یان پێده‌دات، دواتر پێیده‌ڵێن: ئۆتۆمبێله‌كه لاده، پاشان ده‌بێت به‌ده‌مه قاڵه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدار له‌ده‌وری ئۆتۆمبێله‌كان كۆبونه‌وه‌و میلی تفه‌نگیان هێنایه‌وه‌و كاك سۆرانیش میلی ده‌مانچه‌ی هێنایه‌وه ( بۆ زانینی رووداوه‌كه وه‌ك خۆی كامێره‌ی سه‌یته‌ره‌كه هه‌یه كێ ده‌ستپێشخه‌ری كردوه)".
ئه‌وه‌شی نووسیبوو: "پاش ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێر‌و نیو رایانگرتین و من به‌شێوه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌شتن زۆر هه‌وڵمدا گرفته‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌م، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوین و له‌و ماوه‌یه‌دا نه ده‌یانهێشت بگه‌ڕێینه‌وه سلێمانی و نه‌ده‌یانهێشت داخڵبین".
وتیشی: "دواتر كاتژمێر 10 به‌رپرسی بازگه‌كان رایگه‌یاند: ده‌بێت هه‌ردووكتان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سلێمانی".
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ری ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند: "له بازگه‌ی پردێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگه به من و عه‌لی حه‌مه ساڵح ناده‌ن بچینه هه‌ولێر و هێزه ئه‌منییه‌كان وتیان ئه‌گه‌ر بڕۆن ته‌قه‌تان لێده‌كه‌ین".
سۆران عومه‌ر وتی: "ئێمه له‌كاتێكدا ده‌مانویست بچین بۆ هه‌ولێر، هێزه ئه‌منییه‌كان له بازگه‌ی پردی رێگرییان لێكردین".
پێشتریش و 12ی 10ی 2015دا، له هه‌مان بازگه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرا بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ولێر و له‌و كاته‌شه‌وه، هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه، هه‌روه‌ها هیچ یه‌كێك له كێشه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
AM:09:38:11/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 5772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت