داعش له‌ چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ هێرشی ده‌ستپێكرد


وێستگه‌ نیوز ـ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە  چەكدارانی داعش بەتووندی و لەچەند قۆڵێكەوە هێرشیان كردە سەر شارەدێی كوبەیسەی سنووری پارێزگای ئەنبار.


عەمید حەمەد كەربولی، فەرماندەی حەشدی هۆزە سوونییەكانی شارەدێی كوبەیسە رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە داعش له‌ چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ هێرشیان كردە سەر شارەدێی كوبەیسەی سنووری پارێزگای ئەنبار، بەڵام بەر لەهێرشەكەیان گیراوەو ناچاری پاشەكشەكراون.

شارەدێی كوبەیسە دەكەوێتە دووری 70 كیلۆمەتر لەخۆرئاوای شاری روومادی سنووری پارێزگای ئەنبار.

ئەو فەرماندەیەی حەشدی سوونەكان راشیگەیاند: داعش لەهێرشەكەیدا جۆرەها چەكی بەكارهێناوە، بەڵام دوای زیاتر لەكاتژمێرێك لەشەڕو پێكدادانی سەخت هێرشەكەی داعش شكێندراوە.


AM:09:03:11/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 5410 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت