"پیاوە درەختییەکە" دەستەکانی بۆ گەڕایەوە


وێستگە ستایل-

ئەو هاوڵاتیە بەنگلادیشییەی بەهۆی دەستەکانییەوە بە "پیاوە درەختییەکە" ناسرابوو، دوای نەشتەرگەری دەستە ئاساییەکانی خۆی بۆ گەڕاوەتەوە.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی ئەمڕۆ ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠١٧ بڵاویکردەوە، ئابول باجانداری تەمەن ٢٧ ساڵ دوای ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری لە ئێستادا دەستەکانی شێوەی ئاسایی خۆیان وەرگرتووەتەوە و هاوکات ژمارەیەک نەشتەرگەری دیکەشی بۆ دەکرێت پێش ئەوەی لە نەخۆشخانە بچێتە دەرەوە.

سامانتا لال سین بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پزیشکی داکا بۆ جوانکاری بە سێ ئێن ئێنی وتووە "باجاندار ئێستا شێوەیەکی زۆر ئاسایی هەیە و دەتوانێت بە دەستەکانی خۆی بنووسێت و نان بخوات"، لەکاتێکدا پێشتر نەیدەتوانی ئەو کارانە بکات.


ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو نەشتەرگەرییانەی تر کە بڕیارە بۆی بکرێت تەنها بۆ لایەنی جوانکاریی دەستەکانییەتی.

هاوکات ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لاجاندار لە تەمەنی ١٠ ساڵییەوە هەستی بە حاڵەتەکە کردووە لە دەستەکانیدا و وردە وردە بەرەو گەشەکردن ڕۆیشتووە، لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٦وە چەندین نەشتەرگەری بۆ کراوە.


باجاندار کە هاوڵاتییەکی بەنگلادیشییە و هاوکات خێزاندارە، بەهۆی حاڵەتێکی دەگمەنەوە دەستەکانی جۆرێک لە بالوکەی دروستدەکرت کە هاوشێوەی درەخت وابوون و چەند ساڵێک پێوەی ناڵاندوویەتی، حاڵەتەکەش دەگمەنە و لە جیهاندا تەنها چەند کەیسێکی کەمی لەو جۆرە تۆمارکراون.


PM:05:04:10/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 5014 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو