‌شریهان گەڕایەوە

وێستگە نیوز- 

ژنە هونەرمەند سابرین، لە ئەژماری خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینیستاگرام ڤیدیۆیەكی لە ئاهەنگی گەڕانەوەی شریهان بۆ گۆڕەپانی هونەری لە پاش 15 ساڵ بڵاوكردەوە.    

دەركەوتنەوەی شریهان لە ئاهەنگێكدا بوو كە ئێوارەی دوێنێ‌ لە هۆتێلی ماریۆت سازكرا و تێیدا هەریەك لە جەمال عەدلی بەرهەمهێنەر و مدحەت عەدلی نوسەر ئامادەی بوون.  

پێشوازییەكەی شریهان، ئەفسانەیی بوو لەنێوان چەپڵەڕێزانی ئامادەبوان بە تایبەت كە لەلایەن هەریەك لە جەمال و مدحەت عەدلەوە پێشكەشكرا. 

لە ئاهەنگەكەدا، تەنیا كامێرای كەناڵە فەزاییەكان و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و دەرهێنەران و میدیاكاران ئامادەی بوون، لە یەكەم چاوپێكەوتنیشی لەگەڵ هەوادارانی، شریهان فرمێسكەكانی خۆی پێنەگیرا و بە قورسی قسەی بۆكرا و وتی:" ئەوپەڕی ئاواتم ئەوەیە لەئێستادا، دڵم دووكەرت بكەم تا ئەوەی لە دڵمدایە بیخوێننەوە". 

شریهان كە بە پەپولەی هونەری میسریش دەناسرێت، وتی: " خۆم بۆ هەموو ئەو قەڵەمانە دادەنەوێنم كە دروستیان كردم، سەری ئەو نەخۆشییەش ماچ دەكەم، چونكە خۆشەویستی خۆمم بۆ دەركەوت لە دڵی ئێوەدا"، شریهان هۆكاریی سەرەكی گەڕانەوەشی بۆ نيَو گۆڕەپانی هونەری ئاشكرا كرد و وتی: "دەمەوێت لەبەر ئێوە بگەڕێمەوە، دەمەوێت شتێك بۆ ئێوە بگێڕمەوە كە شایەنی ئێوە". 

  
   


PM:04:19:10/01/2017


هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو