نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پۆستێك بۆ به‌رهه‌م ساڵح پێشنیاز ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
ئۆفیسی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نیۆرك، داوای له به‌رهه‌م ساڵح كردووه كه له چوارچێوه‌ی كاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كارا بێت و بۆ ئه‌مه‌ش پۆستێكی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پێشنیاز كردووه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش رایده‌گه‌یه‌نێت پێشتریش چه‌ندین پۆست له یه‌كێتی ئه‌وروپاو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ د. به‌رهه‌م پێشنیاز كراوه، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكردوونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ئۆفیسی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، پۆستێكی بۆ به‌رهه‌م ساڵح، جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشنیاز كردووه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و پۆسته‌ی له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌رهه‌م ساڵح پێشنیاز كراوه له بواری هاوكاری و كۆمه‌كی ئاواره‌كاندا بووه و له ئاستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمسیۆنی باڵای كۆچ و كۆچبه‌ران دایه، به‌ڵام تا ئێستا به‌رهه‌م ساڵح ره‌تی نه‌كردووه‌ته‌وه و قبووڵیشی نه‌كردووه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، پێشتریش نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشنیازی پۆستی باڵایان بۆ به‌رهه‌م ساڵح كردووه، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكردوونه‌ته‌وه پۆسته‌كان وه‌ربگرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی وێستگه نیوز ئه‌وه‌شی باسكرد: پێشتر پێشیاز كراوه پۆستی ده‌سته‌ی باڵای وه‌به‌رهێنان كه ده‌سته‌یه‌كی جیهانییه بۆ عیراق دانرابوو، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌شی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
PM:03:49:10/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 12180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت