بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ناوچه‌یه‌كی نێوان ئیندۆنیسیا و فلیپینی هه‌ژاند
وێستگه نیوزـ
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ی كانونی دووه‌می 2017 بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له زۆنی ده‌ریای سولاوسی-ی دا.
ده‌سته‌ی روپێویی جیۆلۆجیی سه‌ربه ئه‌كادیمیای زانستی له روسیا ئاشكرایكرد كه گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه 7.3 پله بووه به پێوه‌ری رێكخته‌ر له زۆنی ده‌ریای سولاوسی نێوان ئیندۆنیسیا و فلیپینی داوه.
به‌ڵام ده‌سته‌ی روپێویی جیۆلۆجیی ئه‌مریكا ئاشكرایكردووه كه گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه 6.9 بووه و له باشری فلیپینی به قوڵیی 622 كیلۆمه‌تر داوه.
هاوكات هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ و میدیا جیهانییه‌كان ئاماژه‌یان به زیانه گیانییه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته سروشتییه نه‌داوه.
PM:12:06:10/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1034
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت