ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و په‌له‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 11ی كانونی دووه‌می 2017 بڵاوكرده‌وه كه به‌مجۆره‌ی خواره‌وه‌یه:
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و له هه‌ندێك كات و ناوچه ده‌گۆڕدرێت بۆ نیمچه هه‌ور.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌رزترینی پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، هه‌ولێر 15 پله‌ی سه‌دی، سلێمانی 14 پله، دهۆك 13 پله و كه ركوك 16 پله‌ی سه‌دی.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای رۆژی چوارشه‌ممه 11 كانوونی دووه‌می 2017، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه كه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه نزمترین پلە به‌مشێوه‌یه ده‌بن: هه‌ولێر 2 پله، سلێمانی 2 پله، دهۆك 1 پله و كه‌ركوك 3 پله‌ی سه‌دی.
AM:09:56:10/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 5874
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت