ئه‌و كه‌سه‌ی زۆرترین چانسی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی خامه‌نه‌ئی هه‌یه
وێستگه نیوزـ
پیاوێكی ئایینی موحافزكار كه ته‌مه‌نی 56 ساڵه و دنیای ده‌ره‌وه پێی ئاشنا نییه، وه‌ك یه‌كێك له‌و كاندیدانه ده‌ركه‌وتووه كه زۆرترین چانسی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له ئێران هه‌یه.
رۆژنامه‌ی گاردیان-ی چاپی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه: ولایه‌تی عه‌لی خامه‌نه‌ئی كه ماوه‌ی 25 ساڵه به‌رده‌وامه، ته‌نها به مردنی كۆتایی دێت، مردنه له‌ناكاوه‌كه‌ی هاشمی ره‌فسنجانیش كه یه‌كێك بوو له دیارترین سیاسه‌تمه‌داره ئێران، مقۆمقۆی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه ئه‌گه‌ر خامه‌نه‌ئی بمرێت، كێ جێگه‌ی بگرێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌كه باس له كه‌سایه‌تییه‌كی ئێران ده‌كات به‌ناوی (ئیبراهیم ره‌ئیسی) كه تا راده‌یه‌ك له دنیای ده‌ره‌وه نه‌ناسراوه و پیاوێكی موحافزكاری ته‌مه‌ن 56 ساڵه و سه‌رۆكی رێكخراوێكی خێرخوازیه كه به ده‌وڵه‌مه‌ندترین رێكخراو له جیهانی ئیسلامی داده‌نرێت.
زۆرترین حسه‌ینه و شوێنه‌كانی په‌رستن و گومه‌زی په‌رستگاكان له ئێران له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌ی ئیبراهیم بنیادنراون و ئێستاش بووه‌ته دیارترین كاندید بۆ جێگرتنه‌وه‌ی عه‌لی خامه‌نه‌ئی كه ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 77 ساڵ.
له ساڵی 2014، خامه‌نه‌ئی كه به گه‌وره‌ترین بڕیاربه‌ده‌ست و فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران داده‌نرێت، نه‌شته‌رگه‌ریی پرۆستات-ی كردووه، هه‌ربۆیه ته‌مه‌نه‌كه‌ی و باری ته‌ندروستیی وایكردووه قسه له‌سه‌ر جێگرتنه‌وه‌ی بكرێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ی كانونی دووه‌می 2017، ته‌رمی هاشمی ره‌فسنجانی به خاك بسپێردێت كه به‌هێزێكی سیاسیی سه‌ره‌كیی ئێران هه‌ژمارده‌كرا، هه‌رچه‌نده له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئاستی جه‌ماوه‌ریی دابه‌زی به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی له ریفۆرمخوازه‌كان، به‌ڵام ئێرانییه‌كان هه‌ر له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون كه ره‌فسنجانی ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو بتوانێت فشار بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی میانڕه‌وتر بۆ جێگرتنه‌وه‌ی خامه‌نه‌ئی كاندید بكرێت.
پێشتر و له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو، هاشمی ره‌فسنجانی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له رۆژنامه‌كان ئاشكرایكردبوو كه ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان و ده‌سته‌ی به‌رپرس له‌دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستی رابه‌ری باڵا، ته‌نها دوو كه‌سی بۆ جێگه‌كه‌ی خامه‌نه‌ئی كاندید كردووه.
باس له‌وه‌شكراوه كه سێ كاندیدی دیكه بۆ هه‌مان پۆست هه‌ن ئه‌وانیش ئایه‌توڵا هاشمی شه‌هرودی، سه‌رۆكی پێشووی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و سادق لاریجانی، سه‌رۆكی هه‌مان ده‌سه‌ڵات و حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێستای ئێرانه.
AM:09:49:10/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1726
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت