نەتەوە یەکگرتووەکان له‌ دۆخی گرتووخانه‌كانی ئێران نیگه‌رانه‌


وێستگه‌ نیوزـ

عاسمە جهانگیر، ڕێپۆرته‌ری تایبەتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران نیگەرانیی قووڵی سەبارەت بە درێژه‌دان به‌ ده‌ستگیركردنی چالاکانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ده‌ربڕی.

سایتی دەنگی ئەمریکا لەزاری عاسمه‌ جهانگیر بڵاویکردەوەد: "ئەو کەسانە بە تۆمه‌تی ناروون دادگایی و بەندکراون جگه‌له‌ مانگرتن و په‌نابردن بۆ مه‌ترسی خستنه‌سه‌ر گیانیان و ناڕەزایی دەربڕین، هیچی دیكه‌یان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه‌."

جهانگیر بە ئاماژە بە بەیاننامەی مافەکانی هاوڵاتیان داوای لە حەسەن ڕووحانی، سەرۆک کۆماری ئێران کردووە کە ئەو بەندکراوانەی کە هەروا هەڕەمەکی و بە تۆمه‌تی هەوڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی خۆیان بەندکراون "بێ مەرج و دەستبەجێ" ئازاد بکرێن.

حاڵی حازر ژمارەیەکی زۆر لە بەندکراوانی ئێران مانیان لە خواردن گرتووە و نیگەرانییەکان سەبارەت بە تەندروستی عەلی شەریعەتی، سەعید شیرزاد، محەمەد عەلی تاهیری و ئەوانی تر گه‌یشتووه‌ته‌ ئەوپەڕی خۆی.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئارش سادقی دوای ڕێگەدان بە سەردانی هاوسەرەکەی، کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن هێنا و دوای پشكنینێكی کورت له‌ نەخۆشخانە، سەرلە نوێ براوه‌ته‌وه‌ بۆ بەندینخانە.


AM:09:13:10/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 2449 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت