نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگه‌ نیوزـ

دوای ڕێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک لەسەر سنوردارکردنی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، نرخی‌ نەوت ڕووی‌ لەبەرزبوونەوە کردووە و ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ی کانونی دووەمی 2017، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 55 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی‌ ئەمەریکی‌ 52 دۆلار و 11 سەنتە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی‌  30تشرینی‌ دووەمی‌ 2016 وڵاتانی‌ بەرهەمهێنی‌ نەوت (ئۆپیک) لە ڤیەننای‌ پایتەختی‌ نەمسا کۆبوونەوە بەمەبەستی‌ سنوردارکردنی‌ هەناردەی‌ نەوت بۆ بازاڕەکانی‌ جیهان.

بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2001ەوە ڕێککەوتنی نێوان وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە ئەنجامدرا بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هەنگاوی دواتریش بریتییە لە پابەندبوون پێوەی لە بازاڕەکاندا.

ڕۆژی شەممە 20ی کانونی یەکەمی‌ 2016 وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.

پێش ڕێککەوتنەکە ڕۆژانە 33 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرا، لە دوای ڕێککەوتنەکەش، ملیۆنێک و 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ئاستی‌ بەرهەمهێنانی‌ ڕۆژانە کەمدەکرێتەوە.


AM:08:41:10/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1205 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت