پنتاگۆن: پرۆسەیەكى تایبەت بۆ بەئامانجگرتنی سەركردەكانی داعش ئەنجامدرا


وێستگە نیوز- 

جیف دیڤیس وتەبێژی وەزارەتی بەگری ئەمریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باسیان لە ئەنجامدانی پرلاۆسەیەكی تایبەت كرد لە دێر ئەلزور لە سوریا راستن، ئاماژەی بە بەئامانجگرتنی سەركردەكانی رێكخراوی داعش كرد لە پرۆسەكەدا. 

دیڤیس لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"دوێنێ‌ لە نزیك دێر ئەلزور پرۆسەیەكیسەربازی تایبەت بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا كە تێیدا لەلایەن فیرقەیەكی تایبەتی سەر بە سوپای ئەمریكاوە سەركردەكانی رێكخراوی داعش كرانە ئامانج". 

لەكاتێكدا وتەبێژی پنتاگۆن هیچ وردەكارییەكی زیاتری لەو بارەیەوە ئاشكرا نەكرد، پرۆسەكەی بە "رۆتینی وەسفكرد و رەتییشیردەوە  پرۆسەكە بۆ ئازادكردنی دەستگیركراوەكان، یان دەستبەسەر و بەبارمتەگیراوەكان ئەنجامدرابێت. 

سەبارەت بە ژمارەی كورراوانی داعش لە پرۆسە سەربازییە تایبەتەكەشدا، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاماژەی بە كوژرانی 25 سەركردەی باڵای ئەو رێكخراوەكە كرد. 

پێشتر روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە راپۆرتێكید، باسی لە بوونی ژمارەیەك هێلیكۆپتەر كرد لە دێر ئەلزور كە لەلایەن فڕۆكەكانی جۆری F-16وە پاڵپشتییان لێدەكرێت. 

  
  


PM:11:37:09/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 2253 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت