بەڤیدیۆ: داعش گەورەترین كارگەی غاز لە سوریا دەتەقێنێتەوە


وێستگە نیوز- 

وەزارەتی نەوتی سوریا رایگەیاند، ئەو تۆمارە ڤیدیۆییەی داعش بڵایوكردووەتەوە، بۆمبڕێژكردن و تەقاندنەوەی كارگەی غازی حەیانە لە ریفی حمسی خۆرهەڵات لەلایەن چەكدارانی ئەو رێكخراوەوە. 

بە وتەی سەرچاوەكان، وێنەی بۆمبڕێژكردنەكە لەنێو كارگەكەدایە، بەڵام وێنەی تەقاندنەوەی لە دوورەوە، تەئكیدی لەسەر نەكراوەتەوە. 

بە وتەی سەرچاوەكان، گەر تەقاندنەوەی ئەو كارگەیە راست دەربچێت كە لەلایەن داعشەوە تۆمارەكەی بڵاوكراوتەوە، ئەوا گەورەترین دامەزراوەی ئابوری لە سوریا خاپوور بووە لە دوای تەنگژەكانی ساڵی 2011. 

سەرچاوە مەیدانییەكانیش دەڵێن، نزیكترین خاڵ لە هێزەكانی حكومەتی سوریا لە كارگەی غازی حەیانەوە تەنیا 30 كیلۆمەترە و ئەوان گوێیان لە دەنگی تەقینەوەكە نەبووە لە ناوچەی حەیانەوە. 

سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی نزیك لە حكومەتی وسوریاش رایانگەیاند، تەقاندنەوەی ئەو كارگەیە دوای ئەوەبووە كە داعش زانیویەتی هێزە حكومییەكان و هاوپەیمانەكانی خۆیان بۆ پرۆسەیەكی سەربازی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكە ئامادە دەكەن و بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕوانی فەرمانن.

ئاژانسی ئەعماقی سەر بە رێكخراوی داعش، دوێنێ‌ یەك شەممە 8ی كانوونی دووەمی 2017، تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە كە رێكخراوەكە كارگەی غازی حەیانی لە خۆرهەڵاتی حمس بەشێوەیەكی تەواوەتی لەڕێی تەقاندنەوە خاپور كردووە.

كارگەكە لە سەرەتای ساڵی 2011 خرایەكار و 3 ملیۆن مەتر شەش پاڵوی غازی بەرهەمدەهێنا لەگەڵ نزیكەی 180 تەن غازی ماڵان، تێچووی پرۆژەكەش گەیشتبووە 290 ملیۆن یورۆ.  
 


PM:10:08:09/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1949 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو