وێنەیەك هەڵا دەنێتەوە


وێستگە نیوز- 

دەسەڵاتدارانی تونس، پیاوێكیان دەستگیركرد كە وێنەی خۆی لە تەنیشت منداڵێكی نوستووەوە دانبوو، لە وێنەكەشدا وەك دەردەكەوێت،  بە نارنجۆكی دەستی جەستەی منداڵەكەی بەستووەتەوە، ئەوەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەڵایەكی گەورەی لێكەوتەوە.

  
دەزگاكانی ئاسایشی تونس دەڵێن، لێكۆڵینەوەكان بوونە مایەی دەستگیركردنی خاوەنی وێنەكە كە دانیشتووی ناوچەی نفرەی ولایەتی باجەیە و بەر لە شۆڕش ئەو كەسە پێشینەی هەبووە و لە ساڵی 2012وە هەڵگری بیر و ئایدۆلۆژیای گروپە توندڕەوەكانە. 

خاوەنی وێنەكە لە كاتی لێكۆڵینەوەدا رایگەیاندووە كە وێنەكەی لە ساڵی 2012دا گرتووە و نوێ‌ نییە، ئەو نانجۆكانەش كە لە وێنەكەدا دەركەوتوون، وەك خۆی ئاماژەی پێكردووە، راستی نین. 

بەگوێرەی هەواڵ، دەسەڵاتی دادوەریی بڕیاریداوە خاوەنی وێنەكە بە دەستبەسەری بهیڵێتەوە و بۆ درێژەدان بە لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا رەوانەی تونسی پایتەختی بكات. 



PM:08:58:09/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 7732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو