گه‌ڕه‌كی فه‌له‌ستین له‌ موسڵ به‌ ته‌واوی رزگار كرا


وێستگه‌ نیوزـ

فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌ی (قادمون یا نینوی‌) رزگاركردنی گه‌ڕه‌كی فه‌له‌ستینی له‌ موسڵ به‌ته‌واوی راگه‌یاند.

فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵا، فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌ی (قادمون یا نینوی‌) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 9ی كانونی دووه‌می 2017، گه‌ڕه‌كی فه‌له‌ستینیان له‌ كه‌ناری چه‌پی موسڵ به‌ته‌واوی له‌ده‌ست داعش ده‌رهێناوه‌ و ئاڵای عیراقیان له‌سه‌ر بیناكانی هه‌ڵكردووه‌.

به‌وته‌ی یاره‌ڵا، داعش له‌ شه‌ڕی به‌رگریكردن له‌و گه‌ڕه‌كه‌ زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه‌.

دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق  لە 17ی مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵی راگەیاند.

هێزەکانی عیراق بە پاڵپشتی فڕۆكەكانی سوپا و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لەسەر هەڵمەتەكانیان بۆ رزگاردنی شاری موسڵ لە چنگی رێكخراوی داعش كە بە دوایین مۆڵگەی ئەو رێكخراوە لە عیراقدا دادەنرێت. 


PM:05:27:09/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1075 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت