نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان
وێستگه نیوز
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ی كانونی دووه‌می 2017، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 56 دۆلار و 92 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی 53 دۆلار و 76 سه‌نته.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی 30 تشرینی دووه‌می 2016، وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت (ئۆپیك) له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا كۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی سنورداركردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2001ه‌وه، رێككه‌وتنی نێوان ووڵاتانی رێكخراوی ئۆپێك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه ئه‌نجامدرا، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، هه‌نگاوی دواتریش بریتییه له پابه‌ندبوون پێوه‌ی له بازاڕه‌كاندا.
رۆژی شه‌ممه 10ی كانونی یه‌كه‌می 2016، وڵاتانی رێكخراوی ئۆپێك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
پێش رێككه‌وتنه‌كه رۆژانه 33 ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنرا، له دوای رێككه‌وتنه‌كه‌ش، ملیۆنێك و 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه كه‌مده‌كرێته‌وه.
AM:10:21:09/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 811
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت