سه‌رۆك كۆماری عیراق سه‌ره‌خۆشی له هاوتا ئێرانیه‌كه‌ی ده‌كات
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئایه‌توڵا هاشمیی ره‌فسنجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێم له كۆماری ئیسلامیی ئێران، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كرد.
ئه‌مڕۆ دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی دكتۆر حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێرانی ئیسلامیی كرد بۆ كۆچی دوایی عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمیی ره‌فسنجانی سه‌رۆكی پێشوتر و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێم له كۆماری ئیسلامیی ئێران.
سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی نووسیویه‌تی: "به داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێم له كۆماری ئیسلامیی و سه‌رۆكی پێشوتر شێخ هاشمیی ره‌فسنجانیی-مان پێگه‌یشت كه وڵاته‌كه‌مان وه‌ك دۆستێك ده‌یناسێت له ساته زۆر دژواره‌كاندا هاوسۆزیی بووه".
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت: "له كاتێكدا بۆ ئه‌م كۆسته قورسه گه‌رمترین ماته‌مینییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، پرسه و ماته‌مینیی قوڵ بۆ ئێوه و گه‌لی ئێرانی دۆست و خانه‌واده و كه‌س و كاری كۆچكردوو ده‌رده‌بڕین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌و په‌ڕی شانازیشه‌وه یادی پێگه‌ی مه‌زنی كۆچكردوو ده‌كه‌ینه‌وه له هه‌ردو ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی، له په‌روه‌ردگارمان داوایه كۆچكردوو بخاته به به‌زه‌یی خۆی و به به‌هه‌شتیی به‌رینی شاد بكات و سه‌بوریی به ئێوه‌ش بببه‌خشێت".
ئه‌مڕۆ هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تاران به نه‌خۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد.
PM:11:00:08/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت