داعش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆی به‌غدای له ئه‌ستۆ گرت
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌و هێرشه راگه‌یاند كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ی كانونی دووه‌می 2017 له عه‌لوه‌یه‌كی به‌غدا كرده ئامانج.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له عه‌لوه‌یه‌كی تایبه‌ت به فرۆشتنی سه‌وزه و میوه كرده ئامانج له به‌غدا و به‌هۆیه‌وه 22 كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان و به‌پێی ئاماری ته‌ندروستیی به‌غدا له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا پێنج كه‌س كوژراون و 22ی دیكه‌ش برینداربوون.
ناوچه‌كه بازاڕێكی گه‌وره‌ی خۆرهه‌ڵاتی به‌غدایه بۆ فرۆشتنی سه‌وزه و میوه و خۆراك و گۆشت و زۆربه‌ی كات جمه‌ی دێت له خه‌ڵك به‌تایبه‌ت به‌یانیان كه لوتكه‌ی كڕین و فرۆشتنه له‌و بازاڕه‌دا.
AM:11:50:08/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت