تهقینهوهیهك له بهغدا روویدا
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ یهكشهممه 8ی کانوونی دووەمی 2017، میدیاكانی عیراق بڵاویانكردهوه: ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناو عەلوەی جەمیلە لە ناوچەی سەدار لە ناو شاری بەغدا تەقیوەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، تا ئێستا بە ووردی ئاماری کوژراو بریدارەکان نییە بەڵام باس لەوە کراوە زیاتر لە 30 کەس لە تەقینەوەکەدا بەرکەوتوون.
لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و کوژراو بریندارەکانیان گواستووەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی دوو رۆژی رابردووشدا دوو تەقینەوەی تر لە ناو شاری بەغدا روویاندا و چەندین کوژراو وبریندارییان لێکەوتەوە.
AM:09:16:08/01/2017
ئهم بابهته 809
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت