خوشكن یان دایك و كچ
وێستگه نیوزـ
ده‌زانیت كامیان دایكیانه؟ ئه‌و خانمه بناسه كه هه‌ركات له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا بڕوات وا ده‌زانن خوشكی یه‌كن.
ناتالی و یاسمین و تامیكا دایكێك و دوو كچن كه هه‌رجار پێكه‌وه بن و یه‌كێك نه‌یانناسێت وا ده‌زانێت خوشكن و كچ و دایكیان له یه‌كتر بۆ جیا ناكرێته‌وه.
ناتالی دایكی یاسمین و تامیكا-یه و ته‌مه‌نی 45 ساڵه و خه‌ڵكی ئوسترالیان، ئه‌م خانمه خولیای شۆفێری و لێخوڕینی ئۆتۆمبیله و له پشوی كۆتایی هه‌فته‌دا له‌گه‌ڵ كچهكانیدا ده‌چنه فیستیڤاڵ و سینه‌ما و بۆنه‌كان و وه‌ك باشترین هاوڕێ پێكه‌وه‌ن.
دایكه‌كه زیاتر له‌گه‌ڵ یاسمین-ی ته‌مه‌ن 21 ساڵی كچیدا ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ركات به هه‌ر شوێنێكدا بڕۆن و هه‌ر كه‌س بیانبینێت، سه‌ریان لێ ده‌شێوێ و وا ده‌زانن خوشكی یه‌كن نه‌ك دایك و كچ، هه‌مان شتیش زۆرجار بۆ تامیكا-ی ته‌مه‌ن 19 ساڵی كچی دووباره بووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی نه‌یناسیون، وایزانیووه خوشكی یه‌كترن.
ناتالی (لای چەپ - 45 ساڵ)، تامیکا (ناوەڕاست - 19 ساڵ)، یاسمین (لای راست - 21 ساڵ)
PM:11:22:07/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 6844
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت