نهێنییه‌ك له‌سه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن ئاشكرا ده‌بێت
وێستگه نیوزـ
بڕیاری له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی پێشووی به‌عس كاتێك ده‌ركرا كه هێشتا ئه‌و رژێمی له‌ژیاندا مابوو و له‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتدا بووه.
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنت-ی چاپی به‌ریتانیا، به‌پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵی چواری بی بی سی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه دوای یه‌ك رۆژ له هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001، جۆرج بوش-ی كوڕٍ، سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا، واژووی له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێنی كردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا لێكۆڵه‌رێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا-ی ناسراو به CIA، وتویه‌تی ئیداره‌ی جۆرج ده‌بیلو بوش وه‌ك "ئه‌ركێكی كۆتایی نه‌هاتوو" مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی عیراق كردووه و له یه‌كه‌م رۆژ كه ئیداره‌ی ئه‌مریكای گرتووه‌ته ده‌ست، بڕیاری داگیركردنی عیراقی داوه.
جۆن نیكسۆن، كارمه‌ندی پێشووی دەزگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا یه‌كه‌م لێكۆڵه‌ری ئه‌مریكایی بووه له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن-ی سه‌رۆكی رژێمی به‌عس له دوای ده‌ستگیركردنی له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2003 دانیشتووه و وتویه‌تی كه دوای یه‌ك رۆژ له هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001، یه‌كسه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ سه‌دام حسێن له‌لایه‌ن جۆرج بوش واژوو كراوه.
نیكسۆن به بی بی سی-ی راگه‌یاندووه: "له‌وه تێنه‌گه‌یشتین كه مه‌به‌ستی ئیداره‌ی جۆرج بوش له‌وه چی بوو كه وتی (عیراق ئه‌ركێكی كۆتایی نه‌هاتوو)ه، به‌ڵام تێگه‌یشتن له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت شتێك بكه‌ن، وه‌ك ده‌زانن ئه‌وان له یه‌كه‌م رۆژی دوای هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ر، سوربوون له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌یان، هه‌ربۆیه واژووی له‌سێداره‌دانی سه‌دامیان كرد."
به‌وته‌ی نیكسۆن، ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی كرد كه له‌ڕێی سه‌ربازییه‌وه ده‌ستی له كاروباری عیراق وه‌ردا و له‌سێداره‌دانی سه‌دامیشی به "دوا بیانوو" بۆ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی عیراق وه‌سفكرد، شێوازی له‌سێداره‌دانه‌كه‌شی به "دادپه‌روه‌ریی شوانه‌كان" چواندووه و وتویه‌تی كه تاكه كه‌س كه له ژووری له‌سێداره‌دانه‌كه‌دا كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و شكۆی هه‌بووبێت، سه‌دام حسێن بووه.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه سه‌دام دوای سێ ساڵ له ده‌ستگیركردنی له ناوچه‌یه‌كی نزیك تكریت و له ساڵی 2006 له‌سێدار دراوه، نیكسۆنیش سه‌باره‌ت به گرته‌ی ڤیدیۆیی كاتی له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی وتویه‌تی: "كه ڤیدیۆكه‌م بینی توشی شۆك بووم"، ئێمه چووین بۆ عیراق تا چه‌كی كۆكوژ بدۆزینه‌وه و هاوكاری بنیادنانی عیراق بكه‌ین و ده‌سه‌ڵاتی یاسا دابمه‌زرێنین و دیموكراسیه‌ت به عیراقییه‌كان ببه‌خشین، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه هه‌ره‌سیان هێنا."
پێشتر نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا باسی له ئازایه‌تیی خۆی بۆ له‌سێداره‌دانی سه‌دام كردبوو و رایگه‌یاندبوو: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی ئازایانه‌ی من نه‌بوایه، سه‌دام له‌سێداره نه‌ده‌درا"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه 15 كاتژمێری دابوو به ئه‌مریكاییه‌كان تا سه‌دامی راده‌ست بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا مالیكی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه خۆی و سوپاكه‌ی هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر گرتوخانه‌كه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌مریكا و سه‌دام به زۆر ده‌به‌ن.
مالیكی راشگه‌یاندبوو كه سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی ئه‌مریكای بۆ دواخستنی له‌سێداره‌دانی سه‌دام بۆ دوای جه‌ژنی ئه‌وكاته‌ی قوربان ره‌تكردووه‌ته‌وه و نه‌شیویستووه چاوی به چاره‌ی سه‌دام بكه‌وێت، به‌ڵام له‌سه‌ر ئامۆژگاریی یاریده‌ره‌كانی چووه و ته‌نها چه‌ند چركه‌یه‌ك چاوی به سه‌دام كه‌وتووه.
مالیكی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردبوو كه وڵاتێكی عه‌ره‌بی ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ ده‌رهێنانی سه‌دام له زیندان بدات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ شكستهێنان به‌و هه‌وڵه پێویست بووه، مالیكی كردوویه‌تی.
PM:08:49:07/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 11219
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت