راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی نێوان عیراق و توركیا
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی كانوونی دووه‌می 2017، بیناڵی یڵدرم، سه‌رۆرك وه‌زیرانی توركیا سه‌ردانی عیراقی كرد و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقدا كۆبووه‌وه و سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هاوكاریی ستراتیژیی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان به‌ڕێوه‌برد.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ یڵدرم رێككه‌وتوون كه توركیا هێزه‌كه‌ی له باشیك ده‌كشێنێته‌وه و خوازیاری باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیانن له‌گه‌ڵ توركیادا و له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیشدا به‌غدا و ئه‌نقه‌ره جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه كردووه‌ته‌وه:
1- هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامیی هاوبه‌ش و بنبڕكردنی تیرۆر كردووه‌ته‌و ه كه له چوارچێوه‌ی رێزگرتن له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی هه‌ردوو وڵات بێت، ئه‌مه‌ش بنه‌مای په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵاته.
2- هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه سه‌ربازگه‌ی باشیك، سه‌ربازگه‌یه‌كی عیراقییه.
3- لایه‌نی عیراقی ته‌كئیدی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی جێگری خۆی سه‌باره‌ت به سه‌رباگه‌ی باشیك كردووه‌ته‌وه و لایه‌نی توركیاش به چه‌ند هه‌نگاوێك هێزه‌كانی بكێشێته‌وه و ئه‌و دۆسیه‌یه كۆتایی پێ بێت، لایه‌نی توركیاش جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خۆی به یه‌كپارچه‌یی عیراق و رێزگرتن له سه‌روه‌ریی خاكی عیراق كردووه‌ته‌وه.
4- هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیی زیادكردنی ئاستی هاوكاریی بازرگانی و ئابووریی نێوان هه‌ردوولا له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی ده‌ستی تیرۆر و به‌گه‌ڕخستنی یاداشتنامه‌ی واژوكراوی نێوان هه‌ردوولا.
5- زیادكردنی هاوكاریی نێوان هه‌ردوولا له بواری ئیداره‌ی اوی هه‌ردوو روباری دیجله و فورات و پرۆژه ئاوییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
6- حكومه‌تی توركیا ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراقی كردووه له پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ و شكستهێنان به داعش.
7- هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه رێگه به هیچ رێكراوێكی "تیرۆرستی" نه‌ده‌ن له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یانیان و هیچ چالاكییه‌كی ئه‌وتۆ نه‌كه‌ن كه هه‌ڕه‌شه بێت بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ردوولا، ئه‌نقه‌ره و به‌غدا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش له بواری بنبڕكردنی تیرۆر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی.
8- هه‌ردوولا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه كه بازێكی ته‌واو بده‌ن له بواره‌كانی رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی بنه‌ما كلتوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌نێوان گه‌لی هه‌ردوو وڵات و نزیككردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی هه‌ردولا له‌یه‌كرت.
9- هه‌ردولا جه‌ختیان كردوه‌ته‌وه كه لێكگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بدۆزنه‌وه و به گۆشه‌نیگایه‌كی ستراتیژی كار بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه بكه‌ن و شكست به هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه بهێنن كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌كات، له‌وانه ده‌مارگیریی تایه‌فی و جیاوازیی ره‌گه‌زی.
PM:07:35:07/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1565
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت