بەڤیدیۆ: دانیشتوانی گەڕەكی ریفاقی موسڵ بەمشێوەیە پێشوازی لە سوپا دەكەن

‌گەڕەكی ریفاق لە بەری چەپی شاری موسڵ رزگاركرا

وێستگە نیوز- 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی (قادمون یا نینوی) رایگەیاند، هێزەكانی دژە تیرۆری عیراق، گەڕەكی ر یفاقی شاری موسڵیان لە بەری چەپی شارەكە رزگاركرد و ئاڵای عیراقیان لەسەر تەلارەكانی گەڕەكەكە بەرزكردەوە. 

ئەمڕۆ شەممە 7ی كانوونی دووەمی 2017، فەریق روكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا،  فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی (قادمون یا نینوی) رایگەیاند، هێزەكانی دژە تیرۆری عیراق، گەڕەكی ر یفاقی شاری موسڵیان لە بەری چەپی شارەكە رزگاركرد. 
 
بە وتەی یارەڵڵا، ئەو هێزانە دوابەدوای رزگاركردنی ناوچەكە، ئاڵای عیراقیان لەسەر تەلارەكانی گەڕەكەكە بەرزكردەوە. 

دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق  لە 17ی مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵی راگەیاند، هێزە هاوبەشەكان بە پاڵپشتی فڕۆكەكانی سوپا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لەسەر هەڵمەتەكانیان بۆ رزگاردنی شاری موسڵ لە چنگی رێكخراوی داعش كە بە دوایین مۆڵگەی ئەو رێكخراوە لە عیراقدا دادەنرێت. 

لەدوای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شارەكە كە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014وە لەلایەن رێكخراوی داعشەوە كۆنترۆڵكرا، تائێستا هێزە هاوبەشەكان بە پاڵپشتی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان، كورزی كاریگەرییان لە رێكخراوەكە وەشاندووە و بەپێی دوایین لێدوانی فەرماندە سەربازییەكانیش، زیاتر لە سەدا 70 بەری چەپی شاری موسڵ كۆنترۆڵكراوەتەوە.   

لە 29ی كانوونی یەكەمی 2016، دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی رزگاركردنی شاری موسڵ لە چنگی داعش راگەیەندرا و هێزە هاوبەشەكان لە هەموو میحوەرەكانەوە دەستییان بە پرۆسە سەربازییەكان كردەوە و ژمارەیەك گەڕەك و گوندییان رزگاركرد. 

موصل ...... ئه‌مرۆ 2017/1/7 هه‌لپه‌ركێ و خۆشحالی خه‌لك به‌هۆی رزگاربوونیان له‌ده‌ستی داعش ڤیدیۆكه‌ ببینه‌ بزانه‌ چییان كردو ئه‌مرۆش چیده‌كه‌ن

تم نشره بواسطة ‏‎Dangi Qarachux‎‏ في 7 يناير، 2017


PM:02:20:07/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت