نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان
وێستگە نیوز ـ
ئەمڕۆ پێنجشهممه 5ی کانونی دووەمی 2017، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 56 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی 52 دۆلار و 73 سەنتە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی 30 تشرینی دووەمی 2016، وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپیک) لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا کۆبوونەوە بەمەبەستی سنوردارکردنی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2001هوه، ڕێککەوتنی نێوان ووڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە ئەنجامدرا، بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هەنگاوی دواتریش بریتییە لە پابەندبوون پێوەی لە بازاڕەکاندا.
رۆژی شەممە 10ی کانونی یەکەمی 2016، وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
پێش ڕێککەوتنەکە ڕۆژانە 33 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرا، لە دوای ڕێککەوتنەکەش، ملیۆنێک و 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە کەمدەکرێتەوە.
AM:09:51:05/01/2017
ئهم بابهته 709
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت