نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا
وێستگە نیوز -
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ى کانونی دووەمی 2017، نرخی بەرمیلێک نەوتی برنت بە 55 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمەریکى 52 دۆلار و 73 سەنتە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی 30 تشرینی دووەمی 2016، وڵاتانی
بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپیک) لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا کۆبوونەوە
بەمەبەستی سنوردارکردنی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2001هوه، ڕێککەوتنی نێوان ووڵاتانی ڕێکخراوی
ئۆپێک و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە ئەنجامدرا، بۆ کەمکردنەوەی
بەرهەمهێنانی نەوت، هەنگاوی دواتریش بریتییە لە پابەندبوون پێوەی لە
بازاڕەکاندا.
رۆژی شەممە 10ی کانونی یەکەمی 2016، وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپێک و
وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
پێش ڕێککەوتنەکە ڕۆژانە 33 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوت
بەرهەمدەهێنرا، لە دوای ڕێککەوتنەکەش، ملیۆنێک و 200 هەزار بەرمیل نەوت لە
ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە کەمدەکرێتەوە.
AM:08:53:04/01/2017
ئهم بابهته 1128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت