چارەسەرێكی كاریگەر بۆ جۆرەكانی نەخۆشی شێرپەنجە دۆزرایەوە

‌چارەسەرێكی روسی كاریگەریی بنەبڕكردنی شێرپەنجە دەسەلمێنێت

وێستگە نیوز- 

ئۆلیگ سالاگای سەرۆكی بەشی تەندروستی و پەیوەندیە گستییەكان لە وەزارەتی تەندروستی روسیا، دۆزینەوەی چارەسەرێكی نوێی بۆ بنەبڕكردنی چەندان جۆری نەخۆشی شێرپەنجە راگەیاند. 

ئەو چارەسەرە كاریگەریی بۆ چارەسەكردنی شێرپەنجەی میلانی و شێرپەنجەی قوڕگ و گورچیلە و پرۆستات و مێشك و مل هەیە،  سالاگای ئاماژەی بە رانەوەستانی كاریگەریی چارەسەرەكەش كرد لەكاتی راوەستان لە خواردنی چارەسەرەكە. 

بە وتەی سەرۆكی بەشی تەندروستی و پەیوەندیە گستییەكان لە وەزارەتی تەندروستی روسیا، چارەسەرەكە كاریگەریی لە سیستمی بەرگری لەشدا زیاد دەكات، ئەوەش رێگە بۆ بنەبڕكردنی شێرپەنجەكە خۆشدەكات و هەلی چاكبوونەوە بۆ توشبوان بە مەترسیدارترین جۆرەكانی شێرپەنجە و نیشانە و دیاردەكانی ئەو نەخۆشییە فەراهەم دەكات. 

پێشتر ڤیرۆنیكا سكڤورتسوڤا، وەزیری تەندروستی روسیا رایگەیاندبوو كە چارەسەرێكی نوێ‌ لە دژی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە لەژێر تاقیكردنەوەدایە لە روسیا و ئەنجامەكانی خەیاڵی بوون لە بنەڕكردنی شێرپەنجەی میلانینیە لە قۆناغەكانی بڵابوونەوەی. 

وەزیری تەندروستی روسیا وتیشی: "چارەسەرەكە چووەتە قۆناغی دووەمەوە لە نەخۆشخانەكان و زانایانی روسیا فێری بەرهەمهێنانی چارەسەرەكەبوون كە رێگە لە گەشەكردنی جۆرەكانی شێرپەنجە دەگرێت". 





PM:07:55:03/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 2756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو