سه‌دام حسێن بۆچی (بازۆفت)ی ده‌ستگیر كرد و له‌سێداره‌ی دا؟
وێستگە نیوز -
ئامادەکردنی: سه‌ڵاح سالار
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ریتانیا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی خسته‌ڕوو. له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا هه‌ندێك زانیاریی و نهێنی له‌سه‌ر كه‌یسی كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی به‌ریتانیا (فه‌رزاد بازۆفت)ی تێدایه كه به فه‌رمانی سه‌دام حسێن له‌سێداره درا.
فه‌رزاد بازۆفت ڕۆژنامه‌نووسێكی به‌ریتانیایی به نه‌ژاد ئێرانی بوو, ته‌مه‌نی 32 ساڵی بوو، 27 ساڵ به‌رله‌ئێستا، له ڕۆژی 15ی ئازاری 1990 له به‌ندیخانه‌ی ئه‌بووغرێب له‌سێداره درا. له‌سێداره‌دانی بازۆفت به فه‌رمانی خودی سه‌دام حسێن بوو، مه‌رگی بازۆفت له‌كاتی خۆیدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانیی دروست كرد، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك كه‌یسه‌كه‌ی دیزه‌به‌ده‌رخۆنه كرا و بێده‌نگیی لێكرا.
بازۆفت په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی (ئەبزێرڤەر)ی به‌ریتانیابوو، هه‌ڵگری پاسپۆرتی ئێرانییش بوو، كاتێك له‌سێداره‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و به‌ریتانیای ئاڵۆز كرد و به‌ریتانیا ماوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی له عێراق كرد. (مارگرێت تاتچه‌ر) سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌ڵێنیدا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پێشگیریی له‌سێداره‌دانی ناوبراو بكات، له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر عێراق بازۆفت له‌سێداره بدات به‌ریتانیا هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراقدا بپچڕێنێت.
هه‌روه‌ها (دوگڵاس هورد) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی به‌ریتانیا له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: به‌ریتانیا باڵیۆزی خۆی له به‌غدا بانگهێشت ده‌كاته‌وه و هه‌موو گه‌شتێكیش بۆ عێراق ڕاده‌گرن.
به‌ڵام سه‌دام حسێن قسه‌ی خۆی برده‌سه‌ر و بازۆفتی له‌سێداره‌دا. له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌ڵێنه‌كانی خۆیان نه‌برده سه‌ر و ته‌نیا هه‌ندێ زه‌نا و زایه‌ڵه‌یان نایه‌وه و دواتر بێده‌نگییان له‌و دۆسێیه لێ‌كرد.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی به‌ریتانیا كه تازه‌كی خراونه‌ته‌ڕوو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاته‌ی تاتچه‌ر نیگه‌رانی له‌كیسچوونی بۆنده بازرگانییه‌كانی عێراق بووه، بۆیه بێده‌نگیی هه‌ڵبژاردووه.
گۆڕانكاریی له بڕیاری قۆرخكردنی دۆسێ و به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی به‌ریتانیا له 30 ساڵه‌وه بۆ 20 ساڵ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ڕه‌خساند كه به‌ڵگه‌نامه‌كانی فه‌رزاد بازۆفت ڕۆشنایی ببینێت و بخرێته به‌رده‌ستی لێكۆڵه‌ران.
بازۆفت له مانگی ئابی ساڵی 1989 وه‌ك په‌یامنێری هه‌فته‌نامه‌ی (ئەبزێرڤەر) به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووسی تر له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌دام حسێن هاتبوونه عێراق تا به‌شداریی كاری ڕاگه‌یاندن و هه‌واڵنێریی له‌سه‌ر له هه‌ڵبژاردنی ناوچه كوردییه‌كان بكه‌ن.
بازۆفت شه‌شه‌مین جاری بوو سه‌ردانی عێراق بكات. ئه‌و كاته‌ی ئه‌و گه‌یشته عێراق بیستی كه له سه‌ربازگه‌یه‌كی پارێزگای (حلله) له باشووری به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویداوه. (ته‌قینه‌وه‌كه له 19ی ئه‌یلوولی 1989 ڕوویدا).
له‌وكاته‌دا گومان هه‌بوو كه عێراق خه‌ریكی دروستكردنی مووشه‌كی بالستیكه و به نهێنی كارگه‌ی چه‌كی كیمیایی پێكهێناوه. هه‌ربۆیه ده‌نگۆ هه‌بوو كه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه به‌و هۆیه‌وه ڕوویدابێت.
ئه‌و ده‌نگوباسانه سه‌رنجی ڕۆژنامه‌نووسه به‌ریتانییه‌كه‌ی ڕ‌اكێشا كه هه‌رچۆن بووه هه‌واڵی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه و په‌یوه‌ندی به چه‌كی كۆمه‌ڵكوژه‌وه بدۆزێته‌وه. بازۆفت له ڕێگه‌ی په‌رستارێكی ئافره‌ت به‌ناوی (دافنه پریش) كه خه‌ڵكی به‌ریتانیا بوو له عێراق كاری ده‌كرد دوو جار سه‌ردانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كرد و وێنه‌ی سه‌ربازگه‌كه‌ی گرت و نموونه‌یه‌ك له خۆڵی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌یشی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرت.
فه‌رزاد بازۆفت له‌كاتێكدا له فڕگه‌ی به‌غدا ده‌یویست بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ریتانیا ده‌ستگیر كرا و گواسترایه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ئه‌بووغرێب و خرایه ژووری تاكه‌كه‌سییه‌وه. ده‌گوترێت ئه‌شكنجه‌ی زۆر دراوه.
شه‌ش هه‌فته پاش ده‌سگیركردنی له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌می 1989 بازۆفت له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی عێراقه‌وه ده‌ركه‌وت و دانای به‌وه‌دانا كه سیخوڕی ئیسرائیل بووه.
سه‌رئه‌نجام له 10ی ئازاری 1990 له دادگاییه‌كی یه‌ك ڕۆژه‌دا بڕیاری سزای له‌سێداره‌دان بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ده‌رچوو. پاش پێنج ڕۆژ له ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ش سزاكه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كرا و له به‌ندیخانه‌ی ئه‌بووغرێب له‌سێداره درا.
ژنه‌په‌رستاره‌كه‌ش (دافنه پریش) بڕیاری 15 ساڵ سزای به‌ندیخانه‌ی بۆ ده‌رچوو. به‌ڵام دواتر به‌هوڵ و كۆششی (كینس كانودا)ی سه‌رۆكی زامبیا له سزاكه ڕزگار كرا.
سه‌ركونسووڵگه‌ری ئه‌وكاتی به‌ریتانیا (ڕابین كابلین) ته‌نیا كه‌سبوو به‌رله‌سێداردان له به‌ندیخانه چاوی به فه‌رزاد بازۆفت بكه‌وێت. ئه‌و ده‌ڵێت: به‌چاوی ئه‌بڵه‌ق و ته‌ماشایه‌كی نیوه‌گیانه‌وه تێیڕوانیم و په‌یامێكی به زاره‌كی و به ئاماژه پێدام كه تا من و هاوكارانم بزانین كه ئه‌و جگه له ڕۆژنامه‌نووسێك هیچیتر نه‌بووه و نییه و هیچ كارێكی تری نه‌كردووه.
فه‌رزاد بازۆفت ساڵی 1958 له ئێران له‌دایكبووه، ساڵی 1975 له ته‌مه‌نی 17 ساڵییدا ڕووی له به‌ریتانیا كردووه و له‌وێ خوێندنی ته‌واو كردووه، دواتر بووه‌ته ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ. ساڵی 1989 ڕووی كرده عێراق و دواتر له‌وێ ده‌ستگیر كرا و له 15ی ئازاری 1990 له ته‌مه‌نی 32 ساڵییدا له‌سێداره درا.
دوای ئه‌وه‌ی فه‌رزاد بازۆفت له‌سێداره درا، كاره‌بده‌ستانی عێراقی ته‌رمی ئه‌ویان خسته ناو سندووقێكه‌وه ڕاده‌ستی نوێنه‌رانی به‌ریتانیایان كرده‌وه تا بیگه‌ننه‌وه ده‌ست كه‌سوكاره‌كه‌ی.
سه‌رچاوه: سایتی (BBC) فارسی.
PM:04:06:03/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 25805
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت