‌نۆكیا بە مۆبایلێكی نوێوە دەگەڕێتەوە

وێستگە نیوز-

راپۆرتێك ئاشكرای كرد، ئەو مۆبایلە نوێیەی هەڵگری نیشانەی بازرگانی "نۆكیا"یە، بڕوانامەی Certification  یان'3C' لە چین وەرگرتووە و لەژێر ناوی TA-1000 لەلایەن كۆمپانیای HMD Global كە هاوبەشی نۆكپایە بۆ دروستكردن و خستنەبازاڕی بەرهەمەكان، رێككەوتووە.

بەپێی راپۆرتە كە كە لەلایەن پێگەی GSM هیندستان بڵاوكراوەتەوە، مۆبایلە نوێیەكە تایبەتمەندییەكی باشی بارگاویكردنی دەبێت لە جۆری  5V/2A ئەوەش تاكە زانیارییە كە بڵاوكردنەوەی مۆڵەتی پێدراوە، وێڕای ئەوەی هیچ تایبەتمەندییەكی سەرەكی ئاشكرا نەكردووە، بۆیە پێناچێت ئەو مۆبایلە یەكێك بێت لە نمونە شایستەكان، بەتایبەت لەگەڵ نەبوونی تایبەتمەندی بارگاویكردنی خێرا، بۆیە ئەگەر هەیە مۆبایلەكە جۆری  Nokia E1بێت.

ئەگەر ئەو پێشبیانە راستبن، چاوەڕوان دەكرێت مۆبایلەكە بە Snapdragon تەیاركرابێت، شاشەكەشی 5.5 ئینجە و میمۆرییەكەی 1 گێگا بایتە و بە سیستمی ئەندرۆید نۆگا  7.0 كاردەكات.
 


PM:02:25:31/12/2016


ئه‌م بابه‌ته 1550 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو