باربی له به‌رازیل پیاسه ده‌كات
وێستگه نیوزـ
كچێكی به‌رازیلی تا راده‌یه‌كی زۆر له باربی ده‌چێ و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناوبانگێكی زۆری په‌یداكردووه.
ئه‌ندرێسا دامیانی، ته‌مه‌نی 23 ساڵه و به‌هۆی روخساره‌كه‌یه‌وه كه زۆر له بوكه‌ڵه‌ی باربی ده‌چێت، خه‌ڵك وا ده‌زانن كۆپییه‌كی راسته‌قینه‌ی ئه‌و بوكه‌ڵه‌یه‌یه، دامیانی دوو چاوی گه‌وره‌ی دوو قاچی درێژ و جه‌سته‌یه‌كی رێكپۆشی هه‌یه و كه‌مه‌ری ته‌نها 20 ئینجه.
ئه‌م كچه به‌رازیلییه هاوشێوه‌ی بوكه‌ڵه‌ی باربی ماكیاج و سوراوی په‌مه‌یی و جل ده‌پۆشێ و به به‌كارهێنای ره‌نگ و برژانگی ده‌ستكرد، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه چاوه‌كانی گه‌وره بووه، به خۆده‌رخستن و رۆیشتنیشی به شه‌قامه‌كانی به‌رازیلدا، ناوبانگێكی زۆری په‌یداكردووه و هه‌ندێك پێی ده‌ڵێن (ئیلسا) كه كه‌سایه‌تییه‌كی ناو فیلم كارتۆنێكه به‌ناوی Frozen.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ده‌یلی مه‌یڵ، هه‌ندێك پێی سه‌رسامن و هه‌ندێكیش لێی ده‌ترسن، به‌وپێیه‌ی ده‌ڵێی بوكه‌ڵه‌یه و روخسارێكی ده‌ستكردنی هه‌یه، كه ته‌ماشاشی ده‌كه‌یت وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی ده‌ڕوات و ده‌خوات.
وێڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێك كه‌س به درۆزن وه‌سفی ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیش رقیان لێیه‌تی، به‌ڵام به‌شی خۆی ناوبانگی په‌یداكردووه و به‌تایبه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه له ئینستاگرام 80 هه‌زار هه‌واداری هه‌یه و له یوتیوبیش 600 هه‌زار بینه‌ری بۆخۆی په‌یدا كردووه.
PM:05:09:26/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 5235
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت