ئه‌و پێنج وێنه‌یه‌ی ژیانی خاوه‌نه‌كانی گۆڕی
وێستگه نیوزـ
فۆتۆگرافه‌ر ده‌ست به دوگمه‌یه‌كدا ده‌نێت تا ساتێك یان روداوێكی دیاریكراو تۆمار بكات، به‌ڵام د‌رك به‌وه ناكات خودی وێنه‌كه خۆی رووداوێك یان چركه‌ساتێكه كه ره‌نگه ببێته‌هۆی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره و له‌وانه‌یه ژیانی ئه‌و كه‌سه بگۆڕێت كه وێنه‌كه‌ی گیراوه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته زۆر به ده‌گمه‌ن رووده‌دات، له‌م راپۆرته‌دا هه‌ندێك له‌و وێنانه پیشان دراون كه له‌وه تێپه‌ڕیوون روداوێك تۆمار بكه‌ن، به‌ڵكو كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی ژیانی فۆتۆگرافهرهكه یان ئه‌و كه‌سه بگۆڕێت كه فۆتۆكه‌ی گیراوه.
1- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای ئه‌مریكا له جه‌نگی جیهانیی دووه‌م – 1945
ئه‌م وێنه‌یه بووه‌هۆی رزگاركردنی ژیانی هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه له وێنه‌كه‌دا ده‌رچوون، ساڵی 1945 له‌كاتی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، شه‌ش سه‌ربازی ئه‌مریكایی ئاڵای وڵاته‌كه‌یان له دورگه‌ی ئایۆجیما له ژاپۆن به‌رزركرده‌وه، حكومه‌تی ئه‌مریكاش وێنه‌كه‌ی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی و راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن كه نزیكه.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، سیان له‌و سه‌ربازانه كوژران، حكومه‌تی ئه‌مریكاش بڕیاریدا سیانه‌كه‌ی دیكه له خزمه‌تی سه‌ربازی ببه‌خشێت تا له ژیاندا بمێننه‌وه و خه‌ڵكیش نه‌گه‌نه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ركه‌س له شه‌ڕدا به‌شداریی كرد، ده‌كوژرێت.
دوان له سه‌ربازه‌كان به بڕیاره‌كه رازی بوون و حهزیانكرد واز له خزمه‌تی سه‌ربازی بهێنن، به‌ڵام سێیه‌م ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه و خواستی ئه‌وه‌ی هه‌بوو به‌رده‌وامبێت له‌شه‌ڕ، بۆئه‌وه‌ی ژیانیشی پارێزراو بێت، حكومه‌ت فه‌سڵی كرد و له سه‌ربازی دووری خسته‌وه، ئه‌ویش به درێژایی ته‌مه‌نی له په‌شیمانیدا ژیا و پێی ناخۆش بوو كه رۆڵی خۆی له جه‌نگه‌كه‌دا ته‌واو نه‌كردووه.
2- منداڵێكی سوتاو به‌ده‌ست پیاوێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئۆكلاهۆما – 1995
لیسته‌ر لارۆ، رێكخه‌ری ژووری سه‌لامه‌تیی كارمه‌ندان له ئۆكلاهۆما نه‌یزانی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له روداوی ته‌قاندنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فیدڕاڵیی ئه‌مركا له ئۆكلاهۆما ساڵی 1995 به‌ده‌ستی خۆی بۆ پیاوێكی ئاگركوژێنه‌وه‌ی گرت كه منداڵێكی سوتاوی هه‌ڵگرتبوو، هه‌م سه‌رئێشه و هه‌م پاره‌شی بۆ ده‌هێنێت.
دوای گیانله‌ده‌ستدانی منداڵه‌كه به‌هۆی زۆریی رێژه‌ی سوتاوییه‌كه‌یه‌وه، گۆڤارێك وێنه‌كه‌ی له لیسته‌ر لارۆ به 15 هه‌زار دۆلار كڕی تا له لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كیی خۆی دایبنێت، ئه‌مه بۆ لیسته‌ر خۆشبه‌ختی بوو، به‌ڵام سهرگهردانییهكه له‌وه‌دا بوو كه ئه‌و كۆمپانیایه‌ی لیسته‌ر كاری له‌گه‌ڵ ده‌كرد، فه‌سڵی كرد و له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لایبرد، كۆمپانیاكه پێی وابووه لیسته له‌كاتی كاركردن و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی و به كامێرای كۆمپانیاكه وێنه‌كه‌ی گرتووه، بۆیه ده‌بوایه به‌بێ ره‌زامه‌ندیی كۆمپانیا ئه‌و وێنه‌یه‌ی نه‌فرۆشتایه.
3- كچێكی سودانی له برسێتیدا – 1993
ئه‌م وێنه‌یه له‌دنیادا بایه‌خێكی زۆری پێدرا كه به ده‌ستی كیڤن كارته‌ر-ی فۆتۆگرافه‌ری ئه‌فریقای باشور گیراوه، له‌وێنه‌كه‌دا كچێكی سودانی به‌ده‌ست برسێتییه‌كه‌ی ساڵی 1993ی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ناڵێنێ و له پشتیشییه‌وه هه‌ڵۆیه‌ك ده‌بینرێت كه چاوه‌ڕوانی هه‌لێكی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی بیخوات.
فۆتۆگرافهرهكه هه‌ڵۆكه‌ی له منداڵه‌كه دوورخستووه‌ته‌وه و دواتر وای لێ هێناوه، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه پێی وتراوه ته‌نها كاری وێنه‌گرتنه و نابێت ده‌ست بۆ هیچ منداڵێك به‌رێت، دواتر ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له كیڤن لێگرا كه بۆچی منداڵه‌كه‌ی رزگار نه‌كرد ته‌نها هه‌ڵۆكه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه، كیڤن خه‌ڵاتی پۆلیتزه‌ر-ی له‌سه‌ر ئه‌و فۆتۆیه وه‌رگرت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و وێنه‌یه وای لێ‌كرد كه دوای سێ مانگ له گرتنی و فرۆشتنی به رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، په‌نا بۆ كۆتایی هێنان به ژیانی به‌رێ و له ته‌مه‌نی 33 ساڵیدا خۆی بكوژێت.
كیڤن له‌دوای خۆی نامه‌یه‌كی به‌جێهێشت و تیایدا وتویه‌تی: "دڵته‌نگ و خه‌مبارم، بێ ته‌له‌فۆنم، بێ پاره‌م، پاره‌م پێ نییه بۆ منداڵه‌كان، پاره‌م پێ نییه قه‌رزه‌كانم به‌مه‌وه... پاره!، من پڕبووم له كرده‌وه‌ی كوشتن و بینینی ته‌رم و توڕه‌یی و ئازار و برسێتی و برینداركردنی منداڵ به چه‌كی كه‌سه خۆشبه‌خته شێته‌كان، زۆرجاریش به ده‌ستی پۆلیس و جه‌لاده‌كان..ده‌چم بۆ لای كین ئه‌گه‌ر به‌خت یاوه‌رم بێت" – كین كچه هاوڕێیه‌كی كیڤن بوو كه كمێك پێش خۆكوشتنه‌كه‌ی كیڤن گیانی له‌ده‌ستدابوو.
4- ده‌ستگیركردنی منداڵێكی سودانی له‌لایه‌ن پۆلیسی ته‌كساس – 2015
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، كوڕێكی ئه‌مریكایی به‌ره‌گه‌ز سودانییه، ته‌مه‌نی 14 ساڵ بوو، ئه‌م كوڕه كاتژمێرێكی دیواری دروستكرد و دواتر پیشانی مامۆستاكانی دا له خوێندنگه‌ی مارك ئارسه‌ر، ئه‌وان وایانزانی ئه‌مه بۆمبه، بانگی پۆلیسیان كرد و ئه‌وانیش له‌ناو پۆله‌كه‌ی ده‌ریانهێنا و ده‌ستگیریان كرد.
وێنه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د توڕه‌یی و ناڕه‌زاییه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نایه‌وه و ره‌خنه له دیارده‌ی ئیسلامۆفیبیا (ترس له ئیسلام) گیرا كه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكادا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد كه راستییه‌كانی پشت ده‌ستگیركردنی ئه‌و منداڵه ئاشكرا بكرێن.
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاریدا ئه‌حمه‌د بانگهێشتی كۆشكی سپی بكات و پێشوازیی لێ بكات و دژایه‌تیی خۆی بۆ ئیسلامۆفیبیا ده‌ربخات، ئۆباما له تویته‌ر نوسیبوی: "ئه‌مه كاتژمێرێكی زۆر باشه، ده‌ته‌وێت له‌گه‌ڵ خۆتدا بیهێنی بۆ كۆشكی سپی؟ پێویسته هانی منداڵی وه‌ك تۆ بده‌ین تا شه‌یدای زانست بن، چونكه زانست وا له ئه‌مریكا ده‌كات ببێته وڵاتێكی گه‌وره."
دواتر مارك زوكه‌ربێرگ، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای فه‌یسبوك له باره‌گای كۆمپانیاكه چاوی به ئه‌حمه‌د كه‌وت، ئه‌وه‌ش وه‌ك په‌یامێك بۆ پشتیوانیكرد له منداڵه، زوكه‌ربێرگ له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له فه‌یسبوك نوسیبووی: "بوونی ئه‌زموون و لێهاتوویی بۆ دروستكردنی شتێكی جوان، ده‌بێت به چه‌پڵه پێشوازیی لێ بكرێت."
5- قه‌ڵه‌م فرۆشه‌كه – 2016
وێنه‌كه‌ی عه‌بدولحه‌لیم عه‌تار كه له‌كاتی فرۆشتنی قه‌ڵه‌مدا له ترافیكێكی لوبنان كچه‌كه‌ی به خه‌وتوویی به شانه‌وه بووه، سۆزی زۆرێك له خێرخوازانی جیهانی به‌لای خۆیدا راكێشا، هه‌ر له‌وه‌شه‌وه په‌رده له‌سه‌ر زۆر وێنه‌ی نه‌هامه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ریی په‌نابه‌رانی سوریا هه‌ڵدرایه‌وه.
وێنه‌كه‌ی دڵی هاوڵاتییه‌كی ئایسله‌ندی به‌ناوی جیسۆر سیمۆانارسۆن جوڵاند و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستیكرد به سازكردنی هه‌ڵمه‌تێك بۆ عه‌بدولحه‌لیم، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 155 هه‌زار دۆلار كۆكرایه‌وه كه بووه‌هۆی گۆڕینی ژیانی ئه‌و په‌نابه‌ره سورییه و ئه‌ویش به‌و پاره‌یه دوو چێشتخانه‌ی له لوبنان پێ دانا و 24 په‌نابه‌ری سوریی دیكه‌ی كرده شاگردی خۆی و كاری تێدا ده‌كه‌ن.
PM:12:53:25/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 6404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت